وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا وەڵامی #هێڤیدار ئەحمەد#، پەڕڵەمانتاری پارتی دایەوە و زانیارییەکانی ناوبراوی سەبارەت بە داهاتی #سلێمانی# بە درۆخستەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە زانیارییەکانی ئەو پەڕڵەمانتارە سەبارەت بە دیارنەمانی پارەی سلێمانی و ساختە کردنی پسوڵە لە بەڕێوەبەرایەتی وێستگەی کێش ناڕاستن. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون بە سێ خاڵ وەڵامی هێڤیدار ئەحمەدی داوەتەوە و لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەی بەوەکردووە بابەتی دیارنەمانی پارە و ساختەکردنی پسوڵە هیچ پەیوەندییەکی بە بەڕێوەبەرایەتی وێستگەکانی کێشی سەربە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە وە نییە و زانیارییەکانی پەڕڵەمانتارەکەی پارتی درووست نین و ئەو پسوڵەیەی باسی کردووە پسوڵەی سەرپێچی هاتوچۆیە و سەربە وەزارەتی ناوخۆیە. لە خاڵی دووەمیشدا تەئکید کراوەتەوە دیوانی چاودێری دارایی بە دوور و نزیک باسی وێستگەکانی کێشی سەربە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی نەکردووە. لە دواین خاڵی ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو ساختەکردنی پسوڵە لە پسوڵەی سەرپێچی هاتوچۆ بووە کە سەربە وەزارەتی ناوخۆیە و ئێستا #20-04-2023# ئەو کەیسە لە دادگادایە و لە پڕۆسەی لێکۆڵینەوەدایە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 594 gånger