پەیامی پیروزبایی سەروکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى ڕەمەزانەوە، بە گەرمى پيرۆزبايى لە موسڵمانان لە کوردستان و عێراق و هەموو جيهان، بەتايبەتى لە خێزان و کەسوکارى سەربەرزى شەهيدان دەکەم. هيوادارم جەژنى خێر و خۆشى و ئارامى و سەقامگيرى بێت و شادى و ئاسوودەيى لەگەڵ خۆيدا بهێنێت.
با هەموومان لەسەر ئاستى کەسى، لەگەڵ خۆمان و دەوروبەرماندا جەژن و ماناکانى بکەينە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و چاکە و پێکهاتنەوە و لێبوردن و گەردن ئازادى، هەروەها لاپەڕەيەکى نوێى ڕێزلەيەکگرتن و خۆشەويستى و ئاشتەوايى بکەينەوە.
لەسەر ئاستى سياسيش هێز و لايەنە سياسييەکان لە هەرێمى کوردستان و عێراق جەژن بکەينه سەرەتايەکى تازەى يەکڕيزى و تەبايى و کارى پێکەوەيى و کێشە و ناکۆکييەکان چارەسەر بکەين. هەموومان پێکەوە کار بکەين بۆ مسۆگەرکردنى ئێستا و داهاتوويەکى باشتر بۆ گەل و وڵاتەکەمان. [1]
جەژن لە هەمووان پيرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشى.
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 593 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !