=KTML_Bold=کاتێک هەست بە ئازاری گەدەت دەکەیت، پێویستە بزانیت ئەو خواردنانەی دەیخۆیت کاریگەرییان هەیە لەسەر زیادکردن و کەمکردنەوەی ئازاری گەدەت.=KTML_End=
بە پێی توێژینەویەک کە لەلایەن توێژەرانی پەڕتووکخانەی پزیشکی نیشتمانی ئەمریکی ئەنجامدرا، کۆمەڵێک جۆری خوادن دەبنە هۆی درووستبوون یان زیادبوونی ئازاری گەدە، ئەوانیش خواردنی برژاو و سوورکراوە، خواردنی پڕ چەوری، لەگەڵیشیدا زۆرخۆری هەمان کاریگەریی هەیە.
ئەوەش ئاشکرابووە، پێویستە لەم کاتانەدا خواردنی میوە مزرەکان کەمبکەیتەوە، لەگەڵ بەرهەمە شیرەمەنییەکان، کافایین، خواردنەوە گازییەکان و ئەو خواردنانەی تەماتەیان تێدایە.
بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گەدە، توێژەران پێشنیازی ئەوە دەکەن ڕێژەی خواردنەوەی شلەمەنی زیادبکرێت، وەکوو ئاو، لەگەڵ ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، بەتایبەتی سەوزە و میوە.
هەروەها خواردنەوە سرووشتییەکانیش سوودیان هەیە و پشوو بە گەدە دەدەن، وەکوو خواردنەوەی چای گوڵە بەیبوون. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 455 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !