بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان/ سەرنووسەر و کارمەندان و ستافی گۆڤاری گوڵان
سڵاو ڕێز
بەبۆنەی 29 هەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و تەواوی کارمەندان و ستافی گۆڤاری گوڵان و خوێنەرانتان دەکەم.
گۆڤاری گوڵان وەک گۆڤارێکی پابەند بە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی خزمەتێکی بەرچاوی بە کاروانی ڕۆژنامەگەری لە کوردستان کردووە و، ڕۆڵێکی دیاری هەبووه لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکاندا و، هەوڵیداوە گیانی تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیان له نێوان ئایین و نەتەوە جیاوازەکانی کوردستان پتەوتر بکات و، هەموو کاتیکێش ناوەندێک بووە بۆ کۆکردنەوەی دەستەبژێر و بیروبۆچوونە جیاوازەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە.
بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونتان دەکەم و، هیوادارم زیاتر پابەندبن بە بنەماکانی کلتوری ڕەسەنی کورد و کوردستان و، ڕۆڵێکی زیاتر لە پاراستنی بەهاو پیرۆزییەکانی نەتەوەکەمان بگێڕن، هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین. [1]
#مەسعود بارزانی#
#22-04-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 504 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !