#شاخەوان عەبدوڵڵا# جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق لەبارەی هێرشەکەی عەرەبی هاوردە بۆ سەر کوردانی گوندی پەلکانە هاتە دەنگ و ڕای گەیاند مانەوەی عەرەبی هاوردە لەم سنوورە، دەبێتە هۆی بەردەوامیی ئەم کێشانە.
لەبارەی هێرشەکەی عەرەبی هاوردەوە بۆ سەر گوندی پەلکانە، د. شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند: پاش ئەوەی ئەمڕۆ #21-04-2023# شەڕ لەنێوان عەرەبی هاوردە و دانیشتووانی گوندی پەلکانە درووست بووە، پاش ئاگادارکردنەوەمان ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەرماندی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی #کەرکووک# و وەزیری بەرگریی قسەم کرد، تاوەکوو بتوانن بارودۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
وتیشی جێگای قبووڵکردن نییە کە لەلایەن عەرەبی هاوردەوە هێرش بکرێتە سەر کوردانی ناوچەکە و مانەوەی ئەو عەرەبانە لەو ناوچەیە بەردەوامیدانە بەم کێشە و ململانێیانە و دەبێتە هۆکارێک بۆ درووستبوونی کێشەی زیاتر لە ناوچەکە.
لە دوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، عەرەبی هاوردە زووزوو دەچنە سەر گوندەکانی سنووری سەرگەڕان و دەیانەوێت دەست بەسەر زەوییەکانیاندا بگرن.
جێی باسە ئەمڕۆ هەینی #21-04-2023# لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، نزیکەی 400 عەرەبی هاوردە هێرشیان کردە سەر گوندی پەلکانەی کوردنشین لە سنووری سەرگەڕان و دواتر دانیشتووانی گوندەکە لێیان هاتنە دەست و چەندین بریندار لە هەردوولا کەوتنەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 698 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !