#لاهور شێخ جەنگی#، کە وەک هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی خۆی دەناسینێت، چەند جارێک بە نهێنی #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراقی بینیوە و کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لە چەند شوێنێکی جیاواز و بە نهێنی لاهور شێخ جەنگی و بەرهەم ساڵح سەردانی یەکتریان کردووە و کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکان لە بازنەیەکی داخراو ئەنجامدراوە و چەند کەسێکی کەم بەشداری کۆبوونەوەکانیان کردووە، بۆ ئەوەی زانیارییەکانی ناو کۆبوونەوەکە نەچێتە دەرەوە.
ماوەیەکە پەیوەندییەکانی نێوان لاهور شێخ جەنگی و بەرهەم ساڵح ئاسایی بووەتەوە، کە پێشتر بەهۆی ڕووداوەکانی هەشتی تەمموز کێشە لەنێوانیان درووست بوو بوو. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 551 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !