بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە هەزار و 330 پڕۆژەی پەلەوەر هەیە کە تایبەتن بە بەرهەمهێنانی گۆشتی سپی، لەگەڵ 4 ملیۆن ئاژەڵ.
بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوی هەرێمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان هەزار و 330 پڕۆژەی پەلەوەر هەیە کە گۆشتی سپی بەرهەم دەهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی 4 ملیۆن مەڕ و بزن هەیە لەگەڵ 300 هەزار ڕەشە وڵاغ. ساڵانە 70 هەزار تۆن گۆشتی سوور و 80 هەزار تۆن گۆشتی سپی بەرهەم دەهێنن.
بەپێى ڕاپۆرتەکەى کشتوکاڵى هەرێم، توانای هەرێمی کوردستان کەمترە لە خواستی هاووڵاتییان سەبارەت بە بەرهەمهێنانی گۆشت، هەر بۆیەش ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر گۆشت هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
هەر بەپێى ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستان 30 کوشتارگە هەیە، سەرەڕای بوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئاژەڵ و پەلەوەر، بەڵام گۆشتی سوور و گۆشتی سپی لەدەرەوەی وڵات هاوردە دەکرێت.
بەپێی ستانداردی جیهانی، هەر تاکێک ڕۆژانە پێویستی بە 20 گرام گۆشت هەیە، ئەم ستانداردەش لەلایەن هەردوو ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی و ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی دەستنیشانکراوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 413 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !