#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆک وەزیران، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری دێڵفیدا، ئەمڕۆ هەینی #28-04-2023#، لەگەڵ ڕومێن ڕادێڤ، سەرۆکی بولگاریا کۆبوویەوە و پێکەوە باسی پەیوەندییەکان و دواپێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکانیان کرد.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی بولگاریا جەختیان لە گرنگی باشترکردن و ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بولگاریا کردەوە.
لەبارەی باشترکردنی شێوازی حوکمڕانی، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە؛ بۆ پێشخستنی هەرێمی کوردستان پێویستمان بەسوود وەرگرتنە لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتانی دەرەوە بۆ ئەوەی حکومڕانییەکی باشتر و درووستمان هەبێت لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییان.
لەبارەی ئیدارەدانی سەرچاوە سرووشتییەکانەوە، جێگری سەرۆک وەزیران وتی؛ ئێمە لەگەڵ باشتر بەڕێوەبردنی سەرچاوە سرووشتییەکانین بەشێوازێک ببێتە مایەی خێر بۆ هەموو پێکهاتەکانی ئێراق و هەرێم بێ جیاوازی، هەر بۆیەش دەبێت سەرەتا پێداویستی ناوخۆ دابین بکەین دواتر بیر لە هەناردەکردن بۆ دەرەوەی هەرێم بکەینەوە، جەختیشی کردەوە کە؛ پێویستە تەنیا پشت بە نەوت نەبەستین وەک تاکە سەرچاوەی داهاتی دارایی، بەڵکوو دەبێت کەڵک لە سێکتەرەکانی تری وەک کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی و کەرتی تایبەت بە گشتی وەربگرین و پەرەیان پێبدەین. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 396 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !