Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 519,055
Bilder 106,713
Böcker 19,304
Relaterade filer 97,327
Video 1,392
Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
د.بەرهەم ساڵح لەنێوان یەکێتى و هاوپەیمانیدا
Grupp: Artiklar | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking objektet
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

د.بەرهەم ساڵح لەنێوان یەکێتى و هاوپەیمانیدا

د.بەرهەم ساڵح لەنێوان یەکێتى و هاوپەیمانیدا
$د.#بەرهەم ساڵح# لەنێوان یەکێتى و هاوپەیمانیدا$
#مامۆستا جەعفەر#

#05-07-2019#

چەنێک خزمەتى دارى پەڵکم کرد
لە کۆتاییدا هەر بۆ خەڵکم کرد
( (فۆلکلۆرى #گەرمیان#) )

(ئەم نووسینە تەنیا پاژێکە لە مەلەفى سیاسى د. بەرهەم و مەلەفەکانى تریشى ئامادە کراون و پاژپاژ بڵاودەکرێنەوە و هەر هەمووشى پێکەوە رەوانەى (پەڕڵەمانى کوردستان) و (ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئێراق) دەکرێن.

$پرسیار$

ئایا د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، کە ئێستا جێگرى دووەمى سکرتێرى گشتى (ى. ن. ک) و سەرۆک کۆمارى ئێراقە، دەستى لەچمکى کەواى بێگەردى بزاڤى (هاوپەیمانى بۆ دیموکراتى و دادپەروەرى) بەرداوە و بۆ بن ساباتى سەوزى یەکێتى گەڕاوەتەوە، یان ئەو هێشتا هەر بە خشکەیى پەیڕەوى لە بەرنامەى (هاوپەیمانى بۆ دیموکراتى و دادپەروەرى) دەکات و هەر بەڕووکەش خۆى بە یەکێتى دەزانێت؟

پێش ئەوەى وەڵامى ئەم پرسیارە بدرێتەوە، دەمەوێ بە ڕاشکاوانە ئەوە بنووسم: ئەم نووسینە شیکاریە سەبارەت بە (دیاردە) یەک نووسراوە و پەیوەندى بەتاوڵ و هۆبەى تەکتولات و فراکسیۆنسازى و دەستبادان و ملجەڕاندنى یەکترەوە نییە. باڵباڵێن و دەستەگەرى لەسەر بنەماى پارێزگارى لە دەسەڵات و بەرژەوەندى دانراوە، نەک ململانێى فیکرى و ئایدیۆلۆژى و چارەنووسى گەلى کوردستان.

ئامانجى سەرەکى ئەم نووسینە لێدوانە لەسەر (دیاردە) یەکى سیاسى سەرسووڕهێنەر، هەر زۆر دوورە لە ژیاننامە و بیۆگرافى کەسایەتییە سیاسییەکان. تەنیا بڕگەیەکى زەمەنى لەبەرچاو گیراوە و بەشەکانى ترى قۆناخەکە پشتگوێ خراون‌. ئەم جۆرە نووسینە لە جیهانى ڕۆژنامەگەریى وڵاتانى ئەوروپادا هەر زۆر ئاسایى و ڕێگەپێدراوە. دیاردەى ستایش و داشۆرى ڕۆژهەڵاتى بەهیچ شێوەیەک بەرچاو ناکەوێت و کەسیش ئامادە نییە ئەو جۆرە وتارە بەتاڵانە بخوێنێتەوە.

$ئایا د.بەرهەم بڕواى بە ڕێبازى یەکێتى هەیە؟$

من لە لێکۆڵینەوەکانى پێشوودا (ئایا یەکێتى بیرى هەیە؟) دەربارەى بیرى یەکێتى و سۆسیال دیموکرات و لیبراڵیزمى نوێ، چەند دێڕێکم بۆ ئەم بابەتە تەرخان کردووە و پێویست بە دووبارەکردنەوە ناکات. بەڵام من لەبەر دڵى بەشێک لە خوێنەرانى ئازیز، هەر زۆر بەکوورتى؛ دووسێ دێڕ لەسەر پێناسەى لیبراڵیزمى نوێ دەنووسم.

یەکێتى، بەگوێرەى پەیڕه و و پرۆگرامى سێیەمین کۆنگرە بێت: ڕێکخراوێکى سۆسیال دیموکرات و مارکسیە. سکرتێرى گشتیى ئەم حزبە، جێگرى سەرۆکى (Si) بوو. ڕاستە ى. ن. ک هەر لەسەرەتاوە ڕێگرى نەکردووە لەهاتنە ناوەوەی شێخ و مەلا و ئاغا و سۆفى و دەروێش، بەڵام بۆ ئەندامێتى (م.س) و سەرکردایەتى هەر ئەوکاتەش نیشانەى پرسیارى لەسەر دادەنرا! شێخ و مەلا و ئاغا و سەرۆک هۆز، نەیاندەتوانى نیشانەى پرسیار بخەنە سەر ئایدیۆلۆژیاى یەکێتى و کۆمەڵە!

تێزەکانى د. بەرهەم، بە بیر و ئایدیۆلۆژیا، ڕێک پێچەوانەى بیر و ئایدیۆلۆژیا و پەیڕه و و پرۆگرامى یەکێتییە! ڕاستە لەناو (ى.ن.ک) کەس لەسەر بیروباوەڕ دادگایى نەکراوە، بەڵام ئەم جێگرى دووەمى‌ سکرتێرى گشتى و کەسایەتیى ژمارە یەکی حزبەکەیە.
ئەو بڕاوى بە پەیڕه و و پرۆگرامى (ى.ن.ک) نییە، کەسێک بەهیچ شێوەیەک بڕواى بە کرۆک و ڕێبازى حزبێک نەبێت و هەزار جنێویشی به و حزبە دابێت، خێرە ئێستا لە لووتکەى هەرەمەکەیه و هەر دەبێ کەسایەتى ژمارە یەک بێت و پاچ و خاکەنازى وێرانکردنى حزبەکەشى لەسەرشان دانابێت‌؟

د. بەرهەم یەکێکە لەوانەى بڕواى بە (لیبراڵیزمى نوێ) هەیە و هەر لەیەکەم ڕۆژى گەڕانەوەى بۆ ئەم خاک و نیشتمانە کار بۆ برەودان بەم ڕێبازە فیکرى و ئەخلاقیە دەکات و ئەمەش له ‌رەفتار و هەڵسوکەوتى ئەودا ڕەنگى داوەتەوە.

جیاوازیى نێوان (لیبراڵیزم) و (لیبراڵیزمى نوێ) ئەوەیە: لیبراڵیزم: ڕێبازێکى سیاسى، ئابوورى، کۆمەڵایەتیه:‌ بڕواى بە بازاڕى ئازاد و مافى مرۆڤ و دادپەروەریى کۆمەڵایەتى و ئازادیى تاک و ئازادیى بازرگانى و .. تاد. هەیە.

لیبراڵیزمى نوێ: ڕێبازێکى سیاسى، کۆمەڵایەتى، ئابوورى و ئەخلاقیى نوێیە، بڕواى بە هیچ بەهایەکى سیاسى و ئەخلاقى و کۆمەڵایەتى نییە. تەنیا بڕواى بە سەروەت و سامان و پارە کۆکردنەوە هەیە (تاڵان و بڕۆ، سەرانە، بەکارهێنانى دەسەڵات بۆ گیرفان پڕکردن و دەست تێکەڵاوکردن لەکارى بازرگانى و... تاد.) نە حزب لاى گرنگە، نە مافى مرۆڤ، نە دادپەروەریى کۆمەڵایەتى و نە ناسنامەى نەتەوەیى... تاد.

ئەم دوو (دید) و تێڕوانین و جیهانبینى و تێگەیشتنە، پێچەوانەى یەکترن و دژى یەکترن و هیچ ڕایەڵێکى هاوبەش لەنێوان هەردووکیاندا نییە. دۆناڵد ترامپ دەزانێ بۆ نابێتە سەرۆکى حزبێکى سۆسیال دیموکرات. جیمى کۆربن لە بەریتانیا ناتوانێت ببێتە دەمڕاستى پارێزگاران یان هەر حزبێکى ڕاستڕەو. تەنیا لەناو (ى.ن.ک) دەرگا بۆ باخچەیەک خراوەتە سەرپشت، هەموو گوڵەکان دەتوانن بپشکوێن. با لە کۆنگرەى داهاتوودا لەبەر خاترى د.بەرهەم و هاویدەکانى پەیڕه و و پرۆگرام بگۆڕن و فەلسەفەیەکى جیاواز بۆ خۆیان هەڵبژێرن.

$ناوەندى بڕیار و باڵى زۆرینە$

هەرچى خوتبە و وتار و لێدوان و گفتوگۆى تەلەڤزیۆنیى د.بەرهەم هەیە، لەکاتى بانگەشەى هەڵبژاردنى #12-05-2018# بۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى بەغدا و ڕاگەیاندنى لیستى (هاوپەیمانى بۆ دیموکراتى و دادپەروەرى) ، ئەوە من لاى خۆمەوە بەردێکى زلى لەسەر دادەنێم. تا ئەمڕۆش لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وتار و قسە شیرینەکانى ئەو بەسەرکردایەتى (ى.ن.ک) نەسڕاوەتەوە. ئەو هەرچى له ‌فەرهەنگى سیاسى داشۆرى سیاسى و ناسیاسى بەردەستى دەکەوت، بە تەپڵەسەرى سەرانى یەکێتیدا دەکێشا، ئۆباڵى بەگەردنم قسوورى نەکرد و دایک ڕۆڕۆى بۆ نەکات. ئێستا کەسێک بەناوى خۆیەوە، هەمان قسەکانى ئەو بەرانبەر سەرکردایەتى یەکێتى بکاتەوە، ڕەنگە جەنابیان بە لەشکرى میرزا و قەڵەمبەدەستانى خۆى بڵێت: لەهەر چوار لاوە پەلامارى بدەن و پەتپەتێنى دونیاى وەسەر بهێنن!

من نامەوێ لێرەدا لەسەر (هاوپەیمانى بۆ دیموکراتى و دادپەروەرى) بنووسم، چونکە ئەوە چەند نامەیەکى دکتۆراى دەوێت و کارى ئەم نووسینە سادەیە نییە! ناوهێنان تەنیا بۆ وەبیرهێنانەوەیە، ئەگەر وەبیرهێنانەوە سوودێکى مابێت. لاى پاژێک لەسەرانى (باڵى زۆرینە) لیستى هاوپەیمانى و باڵى ناوەندى بڕیار، دوودیوى یەک دراون: کارى یەکتر بە خشکەیى تەواو دەکەن.

هەرکە لیستى هاوپەیمانى ڕاگەیێنرا، گوڵە ژاکاوەکانى گۆشەیەکى باخ و چەمەنى (ناوەندى بڕیار) ، بارانى ڕەحمەت بەسەریدا بارى و سەرلەنوێ بووژایەوە و لە هەر چوار لاوە گوڵ و وەنەوەشە بارى. سەرانى (ناوەندى بڕیار) ڕۆژانە پێیەکیان لاى بارەگاى هاوپەیمانى و پێیەکەى تریان لە ماڵ و باخ و سەیرانگاکانى دەرەوەى شار بوو. برا و کوڕ و خزم و خۆیش و یاوەرانیان پاڵیان بە د.بەرهەمەوە دا! ئەمەیە فرمسێک هەڵوەراندن بەسەر تەرمى ساردوسڕى یەکێتى ناو یەکێتى!

تاکتیکى ئەو قۆناخەیان بەم شێوەیە بوو: ئەگەر هاوپەیمانى (40) کورسى هێنا، ئەوە ئەمان بەلێشاو بۆ لاى شۆڕە سوارانى هاوپەیمانى دەڕۆن و یەکێتى هەڵدەوشێتەوە. بە پێچەوانەوە، ئەگەر هاوپەیمانى لەهەڵبژاردندا شکستى هێنا، ئەوە ئەمان بەکەرناڤاڵێکى گەورەوە، د.بەرهەم بۆ ڕیزەکانى یەکێتى دەهێننەوە. ئەم تەکتیکە، تەکتیکێکى زیرەکانە بوو، ئەم سەرکرده و کادرانە پله و پۆست و ئیمتیازاتى حزبى خۆیان نەدۆڕاند و دەزگاکانى خۆیان کردە ئامرازێک بۆ ئەوەى هاوپەیمانى زۆرترین دەنگ بدوورێتەوە و ڕۆژانە کۆسپیان بۆ چالاکیى (ى.ن.ک) درووست دەکرد، بە مەبەستى ئەوەى یەکێتى بدۆڕێت و هاوپەیمانى براوەى هەڵبژاردنەکان بێت.

ئەندامێکى (م.س) لە تەلارى هونەر و چەند شوێنێکى تر و لە بەردەم کەناڵە ئاسمانییەکاندا، بەدەنگێکى زوڵاڵ گوتى: (هەر کەسێک لە هەر پلە و پایەیەکدا بێت و لەسەر هەر لیستێک خۆى کاندید کردبێت، جگە لە لیستى (162) بێبەریە لە لیستى (ى.ن.ک) و ئەم دەربڕینە دەنگدانەوەیەکى باشى هەبوو...

$وێناى خۆى و وێناى ئەوەکان$

پاش نەخۆشکەوتنى #مام جەلال# بە ماوەیەکى زۆر کوورت، سەردانى د.بەرهەمم لە ماڵەکەى خۆى کرد و هەر بەڕاستیش لەدڵەوە حەزم دەکرد ئەو سەرکەوتن وەدەستبهێنێت. ئەو گوتى:

(کاک نەوشیروان باشى کرد، کادرى نوێی هێنایە پێشەوه و سەرکردە کۆنەکانى له لووتکەى ‌بەرپرسیارێتى دوورخستەوە و هیچیان بەدەست نییە.. تاد) ئینجا یەک بە یەک ناوى سەرکردەکانى یەکێتى هێنا (....) و (....) گوتى: (ئەم سەرکردانە یەکى بیست سى ساڵە ئەندامى سەرکردایەتین و هیچ توانایان نەماوە و دەبێ دووربخرێنەوه و گەنجان جێگایان بگرنەوە..) من وتم: (لادانى ئەم سەرکردانە ئاسان نییە و بەتایبەتى ژمارەیەک لەسەرکردە دیارەکان! ئەو هێزى بەدەستەوەیە و ئەم کارە لەم قۆناخەدا ئاسان نییە..) ڕۆژگار سەلماندى ئەو پیاوى ڕۆژانى سەخت و ئاڵنگارى نەبوو. دوو تەقەى لێنەکرا. هاتە بەردەم حسێنییەکە و بەزارى شیرینى خۆى گوتى: (من ئەم پلە و پۆستەى هەمە بە خۆمى ڕەوا نابینم.. تاد) . پێیوابوو هەر یەکسەر خۆپیشاندن و مانگرتن و قوڕپێوانى سەرانسەرى ڕوودەدات!

ساڵى 2014 سەرلەنوێ من و شێخ میقداد سەردانمان کرد و من پێمگوت: (تۆ خۆت بۆ سەرۆک کۆمار کاندید کردووە، دڵنیابه بەم شێوەى تۆ کارى بۆ دەکەیت‌ دەرناچیت: یەکێتى سێ کاندیدی هەیە. ئەمە سەرلێشێوان درووست دەکات. با کۆنفرانسێک بکرێت لە 900 کادرى پێشکەوتووى یەکێتى، ڕەنگە 800 کادر دەنگ بەتۆ بدەن.. تاد) ئەو گوتى:

(مامۆستا جەعفەر! تۆ ئەمە نازانیت! ئەمە بە تەوافق ئەکرێت!) شیکارییەکانى هەڵە دەرچوون و ئیدى منیش بڕیارم دا قسەى خێر بۆ هیچ کەسێک نەکەم و کارەکەم ڕادەستى ڕەشەباى ڕێکەوت کرد.

$جەماوەر و هەڵبژاردنى #12-05-2018#$

د.بەرهەم زۆر بڕواى بەخۆى بوو، بڕواى بەنزیکترین هاودیدى خۆیشى نەبوو. هەڵەى بەدواى هەڵەدا دەکرد و ئەمە جەماوەرى یەکێتى لێى تەکاندەوە! ئەو پێیوابوو (جەماوەر) لە یەکێتى تۆراوە و بەهۆى ئەوەوە جەماوەر دەنگیان بە یەکێتى داوە. ئەم ئەگەر خۆى کاندید بکات، لافاوى دەنگەکان بۆ سەر ناوى ئەو دەچێت. ئەوەندە دەنگ دەهێنێت کورسى سەرۆک کۆمار بەبێ ڕکابەر بۆ ئەم دەبێت. کورسى سەرۆک کۆمارى دەستەبەر کرد، ئەوکاتە هاوپەیمانى و ناوەندى بڕیار یەکدەگرنەوە و یەکێتى دەپلیشێنێتەوه و دەبێتە ئاردى ناو دڕک!

من هەر زۆرم بەلاوە سەیرە، ئەم پیاوە ماوەیەک ئەندامى م.س و جێگرى سکرتێرى گشتى و سەرۆک وەزیران بوو، کەچى نەیتوانیبوو وەرەقەکانى دەستى یەکێتى لەبن چاویلکەوه، ‌ بە وردى بخوێنێتەوە. تەنانەت ئەو پەیامەى لاولاوە بۆى ڕەوانە کرابوو: (دووبەرەکى نانەوە! لاوازکردنى یەکێتى لاى ئێمە بە هێڵى سوور و سنووربەزاندن دادەنرێت..) ئەمە هەڕەشەیە و چاوسوورکردنەوەیە و دەبێ مرۆڤ پەیامەکە بەجوانى تێبگات!

ئەو گرەوى لەسەر (جەماوەر) و کەسایەتى خۆى و سندوقى دەنگدان کردبوو، کە نائومێدى ناکەن. شەوى #12-05-2018# سەتڵێک ئاوى سارد سارد، لە خەونێکى زۆر خۆش بەئاگاى هێنایەوە.

ئەو لەم هەڵبژاردنەدا دۆڕاوترین دۆڕاو بوو. ئەگەر ژمارەى کورسى بەپێوەر دابنرێت: شاسوار عەبدولواحید لە ماوەى دوو سێ مانگى کارى سیاسیدا، ڕێک دوو ئەوەندەى ئەو دەنگى هێنا. خواى گەورە بەزەیى بە عەبدى خۆیدا دێتەوه و شاسوار داواى نەکرد ببێتە ئەندامى (ى.ن.ک) ، ئەگینا دوو ئەوەندەى د.بەرهەم پۆستى پێشکەش دەکرا!

$هەلێکى زێڕین$

لەماوەى نێوان (2012 تا 2018) د.بەرهەم سەرەتا لەلایەن خەڵکەوە جێگاى هیوابوو، بازەکە خەریک بوو لەسەر سەرى دەنیشتەوە، ئەو هەستى پێنەکرد و بازى داماوى هەڵفڕاند. بەڵام نەیتوانى وەکوو سەرکردەیەکى سیاسى جیڕ و کۆڵنەدەر خۆى ڕابگرێت و وەکوو بلدۆزەر، کۆسپ و مۆسپ هەمووى ڕابماڵێت. هێرۆخان سەد ئەوەندەى ئەو له ‌تاکتیکى سیاسى کارامەتر و خۆڕاگرتر بوو. هەر پاش چوار پێنج مانگ د.بەرهەم قوفڵ بوو، دەستێکى کەوتە ئەملا و دەستێکى کەوتە ئەولا.

پاش 12/5 بەهۆى بارى تەندرووستییەوە، هێرۆخان کەمتر بەشدارى کۆبوونەوەی دەکرد. باڵى (زۆرینە) بەرەبەرە درز و کەلێنى تێکەوت. نەیانتوانى یەکڕیزیى خۆیان بپارێزن و درێژە بە تاکتیکى پێشوو بدەن. یەک دوانێکیان، پاش قۆناخى دڕدۆنگى و سەنگەر لەیەک گرتن، دەستیان شل کردەوه و دەستیان خستە سەر شانى گرووپێک لە شۆڕەسوارانى (ناوەندى بڕیار) و باڵى زۆرینەیان داتەپاند.

بەشێک لە سەرکردەکانى (ى.ن.ک) بۆ سیناریۆکانى هەڵبژاردنى #30-09-2018#ی پەڕڵەمانى کوردستان، بەدواى قازێکدا دەگەڕان هێلکەى زێڕیان بۆ بکات! چاوى تەماعیان بڕیبووە دەنگەکانى هاوپەیمانى و بێلایەنکردنى د.بەرهەم.

د. بەرهەم بەڵێنى ئەوەى پێدرابوو، بۆ سەرۆک کۆمار کاندید بکرێت، بە مەرجێک: ئەگەر هاوپەیمانى بۆ هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان بەشدارى نەکات. ئەو لەگەڵ پاژێک لە هەڤاڵانى ناوەندى بڕیار و بەشێک لە باڵى زۆرینە لەسەر مارەیى و شیربایى ڕێککەوتن و هاوپەیمانیى داماو بەبێ ئەوەى بەخۆیان بزانن بەشوودران.

کۆبوونەوەى ڕۆژى #22-09-2018# تەقەى تێکەوت، کاتێک بەشێک لە هەڤاڵانى باڵى (ناوەندى بڕیار) ویستیان د.بەرهەم بەهەر شێوەیەک بێت وەکوو تاکە پاڵێوراو ڕەوانەى سەر شانۆ بکرێت.

ئەندامێکى م. س بۆى گێڕامەوە:
( (دەستەیەک لە شۆڕەسوارانى ناوەندى بڕیار پێیان لەسەر ئەوە داگرت: دەبێ د.بەرهەم وەکوو سەرۆکى هاوپەیمانى بمێنێتەوە و کاندیدى هاوبەشى هەموو هێزە کوردستانییەکان بێت. بەبێ ئەوەى بگەڕێتەوە بۆ ناو یەکێتى یان بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى هاوپەیمانى بەدەستەوە بێت. چەند ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى داوایان کرد کارەکە بەشێوەیەکى حزبى‌ بەڕێوە بچێت! پێشنیارەکەى ئەوان بەم شێوەیە بوو‌: ئێوە هەر بە تۆپزى د.بەرهەم دەسەپێنن، با لە سەرۆکایەتى هاوپەیمانى دەست لەکار بکێشێتەوە و بە نووسراو داواى گەڕانەوە بۆ ناو (ى.ن.ک) پێشکەش بکات! پێداگرى ئەوان ناچاریان دەکات د. بەرهەم، هاودیدەکانى خۆى لە بیابانى تەنیایى جێبهێڵێت و حەوت بەرد بە پشتیاندا بدات..) )

$چاوەڕوانى و دەسکەوت$

1. هاوپەیمانى بۆ دیموکراتى و دادپەروەرى پاش سەنگەر گواستنەوەى سەرۆکەکەى خۆى هەڵنەوەشاندە‌وە. ئەوان وەکوو هێزێکى سیاسى چالاکیى خۆیان دەکەن. ژمارەیەکى زۆر کەم له ‌هاودیدەکان ڕەدووى دکتۆر کەوتن.
2. سادەترین ڕێزى بۆ هاودیدەکانى خۆى دانەنا، ئیدى نە کۆنفرانس و نە پلینۆمى ماڵئاوایى. هەر ئەو ڕۆژەى سەرکردەکانى ناوەندى بڕیار کەوتنە برۆ هەڵتەکاندن، بەگەرمى بانگەشیان بۆ کرد، نە پرس و نە ماڵئاوایى و نە داواى لێبووردن، بە چەند دەقیقەیەک هەمووى بڕایەوە.
3. هاتنەوەى د.بەرهەم، لەڕووى ژمارەى دەنگدەرەوە هیچ سوودێکى نەگەیاند و له ‌زۆربەى شوێنەکان لیستى (ى.ن.ک) بە هەزاران دەنگ لەوەی هەڵبژاردنی 12/5 کەمترى هێنا.
4. هاتنەوەى د.بەرهەم ڕیزەکانى یەکێتى تێکدا و سەدان کادرى دڵسۆز تووشى نائومێدى و دڵشکان بوون.
5. هاوپەیمانى دوو ئەندامى هەیە لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئێراق. ئەم دووانە هەرچەند سەر بە د.بەرهەمن، بەڵام هیچ پەیوەندیان بە فراکسیۆنى یەکێتییەوە نییە و تەنیا دکتۆر بە بەرپرسى خۆیان دەزانن.
6. هەر کەسێک دوو هەفتە نەبووبێتە هاوپەیمانى، لەناو ڕاوێژکارانى سەرۆک کۆماردا ناوی نییە. ڕەنگە یەک دوو کەسێک، کە وەکوو پێشمەرجى ڕەزامەندى دەربڕین بۆ دانانى ئەو بە سەرۆک کۆمار، دانرابن.
7. پرسیارى کۆتایى و بنچینەیى ئەوەیە: ماوەى دە مانگى ڕابردوو سەرۆک کۆمار چى بۆ #کەرکووک# و شەنگال کردووە؟
ئایا دەتوانێت پووشێک لەسەر پووشێک بۆ کورد دابنێت؟
ئەگەر ناتوانێت ئەم هەموو بەزم و ڕەزمەى بۆ چی بوو؟

$ئەو بووە سەرۆک کۆمار و یەکێتى زیانى قوورسى بەرکەوت$

1. پەیوەندیى نێوان یەکێتى و هێزە کوردستانییەکانى تر بۆ ناو دۆڵى بەستەڵەک و سەهۆڵبەندان هەڵخلیسکا: بەتایبەتى گومان و دڕدۆنگى و خەرەندێکى قووڵ لەنێوان هەردوولا درووست بووە.
2. پێش #02-10-2019# لەنێوان چەند کەسێکى سەر بە یەکێتى، بەبێ ئاگادارى (م.س) و (سەرکردایەتى) لەگەڵ (م.س) ى پارتى ڕێککەوتنامەیەکى زارەکى، نەنووسراو، کرا. سەرۆک کۆمار بۆ پارتى، بەرانبەر بەم پۆستانە‌: چوار وەزارەتى حکوومەتى بەغدا و چەند بریکارى وەزیر و بەڕێوەبەرى گشتى و دوو ساڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ یەکێتى و دوو ساڵ بۆ پارتى. لە بەغدا لەدواچرکەکانى دەنگدان، ژمارەیەک ئەندامى (م.س) و (سەرکردایەتى) پاشگەز بوونەوە.

3. د. بەرهەم هاتەوە و بووە سەرۆک کۆمار. ئەى دەسکەوتى یەکێتى لەم هەموو بێنه و بەرده و سەرئێشەیە چى بوو؟ ئەو بووە سەرۆک کۆمار و بەفڕۆکە سەردان دەکات و فەرشى سوورى بۆ دادەخرێت؟

یەکێتى خۆى خستووەتە بیرێکەوە نازانێت چۆن دەربچێت!

$ئەنجامگیرى$

ئەم شیکاریە خێرایە، بەڕوونى ئەوە دەردەخات: د.بەرهەم نە لەمبەرەو نە لەوبەرە: نە بڕواى بە یەکێتى و خەبات و مێژووى ئەم حزبە هەیە، نە بڕواى بە هاوپەیمانى هەیە، کە خۆى دامەزرێنەریەتى. ئەو جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى بوو، لێى هەڵگەڕایەوە و بە ڕەگ و ڕیشەیاندا هاتە خوارەوە. ئەو ئەگەر بڕواى بە هاوپەیمانى هەبووایە جێینەدەهێشتن. واتە: هەردووى تەنیا وەکوو ئامراز بەکارهێناوە و لەگەڵ کەس ڕاستگۆ نەبووە. گەمەى سیاسى و تاکتیک و سیاسەتبازى لە ڕۆژهەڵاتدا تا ڕادەیەک چاوپۆشى لێدەکرێت. بەڵام ئەوەى د.بەرهەم بەرانبەر یەکێتى و هاوپەیمانى و پارتى کردی، گەورەترین گاڵتەجاڕیى ئەم سەردەمەیە!

مرۆڤێک بەم شێوەیە بەشدارى گەمە سیاسیە پێچاوپێچەکان بێت: شایانى ئەوە نییە بەناوى کوردەوە، سەرۆک کۆمارى ئێراق بێت. سەرۆک کۆمار دەبێت له ‌هەموو ڕوویەکەوە بەروێنه (قدوە‌) ى نەوەى ئەمڕۆ و داهاتووى گەلانى ئێراق بێت و نابێت ئەم هەموو پرسیارەى لەسەربێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 282 gånger
HashTag
Källor
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-07-2019
Länkade objekt: 2
Grupp: Artiklar
Publication date: 05-07-2019 (5 År)
Bok: Politic
Dokumenttyp: Språk
Publication Type: Born-digital
Städer: Erbil
Technical Metadata
Produkt Kvalitet: 99%
99%
Tillagt av ( هومام تاهیر ) på 29-04-2023
Den här artikeln har granskats och släppts av ( شەنە بەکر ) på 29-04-2023
Denna post nyligen uppdaterats med ( هاوڕێ باخەوان ) om : 24-10-2023
URL
Denna post enligt Kurdipedia s Standarder inte slutförts ännu !
Denna post har tittat 282 gånger
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Biografi
Tara Twana
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Biografi
Şîlan Diljen
04-07-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Şîlan Diljen
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 519,055
Bilder 106,713
Böcker 19,304
Relaterade filer 97,327
Video 1,392
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Biografi
Tara Twana
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 1.079 sekund(er)!