=KTML_Bold=ناوی زنجیرە چیای (زاگرۆس) لەکوێوە هاتووە؟=KTML_End=
سەرەتای بوونی کورد تەنانەت بەشێکی مرۆڤی کۆنیش زنجیرە چیای زاگرۆس و تۆرۆس بووە ، وشەی (زاگرۆس) پێکدێت لە دوو وشەی تێهەڵکێش ، وشەی [زاگ ی سومەری] کەبەمانای (لەدایک بوون) دێت ، لەگەڵ وشەی [ڕۆژ ی کوردی] کەبەمانای (ڕووناکی خۆر) دێت ، لێرەدا بەیەکگرتنی هەردوو وشەکە ناوی (زاگرۆس) پێکدێت واتە[لەدایک بوونی خۆر]، لەبەر ئەوەی خەڵکی ناوچەکە پێیانوابوو کە خۆر لەم زنجیرە شاخەوە لەدایک ئەبێت ، لەبەر ئەوەی یەکەم بینینی خۆر بریتی بوو لە دەرکەوتن لە پشتی ئەم زنجیرەشاخە زەبەلاحە ، لەوانەیە ناوە ڕەسەنەکە (زاگڕۆژ) بووبێت بەڵام یۆنانییەکان بەدەربڕینی زمانی خۆیان کردبێتیان بە (زاگرۆس) .
ئەوەی زۆۆر گرینگە لەم باسەماندا ئەوەیە وشەی (زاگ ی سومەری) هێشتا زیندووە لەناو زووبانی کوردیدا ، ئەمە لەکاتێکدا وشەی (زاگماک) ی کوردی واتە [بوون لەزگی دایک] .
زنجیرە چیای زاگرۆس درێژییەکەی (1500) کیلۆمەترە ، کە لە باکووری کوردستانەوە تا ڕێڕەوی هورمزە لە باشوورەوە ، بەرزترین پێگەی بریتییە لە لوتکەی (دانا) بەبەرزی (5098) مەتر کەئەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 767 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !