#قوباد تاڵەبانی# لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:
پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان.
لەگەڵ بەڕێز باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی یاوەری تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستانمان کرد و جەختم کردەوە ناکۆکییەکان مەترسین بۆ سەر پێگەی هەرێم و دەبێت هەموو لایەکمان بەرپرسیارانە هەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بدەین.
ئێمە ئامادەین لەم پێناوەدا بۆ هەموو ئەو خاڵانەی مایەی ناکۆکین لیژنەی هاوبەش تەنانەت بە بەشداری نوێنەرانی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانەکانمان پێک بهێنین. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 389 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !