#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی نیشانداوە بەشێکی زۆر لە داواکارییەکانی #قوباد تاڵەبانی# جێگری جێبەجێبکات، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
پێنجشەممەی ڕابردوو، کۆبوونەوەیەکی بچووککراوەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکرات بەڕێوەچووە، کە هەریەکە لە #نێچیرڤان بارزانی# و مەسرور بارزانی جێگرانی سەرۆکی پارتەکەش بەشداربوون.
لەو کۆبوونەوەیە باسی کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و پرسی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێکراوە و جەختکراوەتەوە، کە دەبێت تیمی یەکێتی بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە لە کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی ئامادەیی نیشانداوە بەشێکی زۆر لە داواکارییەکانی تیمی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێبەجێ بکات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 425 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !