یەکێتی نیشتمانی بەنامەیەک تەواوی داواکارییەکان و مەرجەکانی بۆ گەڕاندنەوەی تیمەکەی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاڕاستەی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی ڕەزامەندی نیشانداوە، کە داواکارییەکانی یەکێتی جێبەجێدەکات، بۆ ئەوەی تیمە وەزارییەکەیان بگەڕێنەوە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو حیزبە بەنامەیەک داواکارییەکانیان ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت کردووە.
داواکارییەکانی یەکێتی خۆی لە پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی و سیاسی و دارایی دەبینێتەوە، کە هەریەکە لە سەرۆکی حکومەت و جێگر و چەند وەزیرێک تێیاندا ئەندامبن، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو کێشانە بکەن، کە لەنێوان هەردوولادا هەیە، بەتایبەت بابەتە دارایی و ئەمنییەکان.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە یەکێتی هەر لە داواکارییەکانی داوای چارەسەرکردن و کوورتهێنانی بودجەی #سلێمانی# و گەڕانەوەی پارەی هێزەکانی دژەتیرۆری کردووە، ئەمە جگە لە هاوکاریکردنی ئیدارەی سلێمانی بۆ دەستپێکردنەوە و دابینکردنی پارە بۆ پڕۆژەکان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 423 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !