بەپێی توێژینەوەیەک %80ی خانمان پاش کوورتکردنەوەی قژیان پەشیمان دەبنەوە و بیری ستایلە کۆنەکەیان دەکەن، ڕەنگە ئەمەش بۆ جاری داهاتوو وایان لێبکات بەزەحمەتتر بیر لە بڕینی قژیان بکەنەوە لە ترسی ئەوەی پەشیمان ببنەوە.
=KTML_Bold=بۆ ئەوەی پەشیمان نەبیتەوە، پێش بڕینی قژت ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە.=KTML_End=
1. بزانە کە چیت دەوێت، ئەگەر بتەوێت تەنیا کۆتایی قژت ببڕیت جیایە لەوەی قژت بدەیتە دەستی ئەو کەسەی قژت دەبڕێت، بەباشی تێیبگەیەنەوە لەوەی چیت دەوێت و چ ستایلێکت دەوێت.
2. پاش بڕینی قژت ڕەنگە لە ئارایشتگاکە خۆتت بەدڵ بێت، کاتێک دەگەڕێیتە ماڵەوە و پاش چەند ڕۆژێک ستایلەکە دەبینیت ڕەنگە پەشیمان بیتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە گرنگ بە قژت نادەیت، پێویستە گرنگی بەردەوامی پێبدەیت.
3. قژت مەبڕە تا ئەو کاتەی خۆت دەتەوێت گۆڕانکاری بکەیت و قژت ببریت، هەرگیز لەبەر کەسانی دیکە و دووبارەکردنەوەی ستایلەکانیان ئەو بڕیارە مەدە.
4. بە وریایی ئەو کەسە هەڵبژێرە کە قژتی لادەبڕیت، پێویستە شارەزایی تەواوی هەبێت و بتوانێت ئەو ستایلەی دەتەوێت لەگەڵ شێوەی ڕوخسارت بیگونجێنێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 513 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !