=KTML_Bold=حکومەتی ئێراق چاوی لەوەیە مانگانە یەک ملیار دۆلاری لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەست بکەوێت.=KTML_End=
لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە، کە تایبەت بووە بە دۆسییەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ڕاپۆرتەکە تایبەت بووە بە بڕی بەرهەم و خەرجی وەبەرهێنانی نەوت و کرێی کۆمپانیا بیانییەکان و داهاتەکەی، کە لە ئەنجامدا دەرکەوتووە، ئەگەر ڕێگری درووست نەبێت، مانگانە بڕی 1 ملیار دۆلار داهات لە نەوتی هەرێمی کوردستان پەیدا دەکرێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا، کە بۆ وەزارەتی نەوت ئامادەکراوە، باسی کرێی کۆمپانیاکان و بەرزی ڕێژەی تێچووی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێم کراوە و پێشنیاز کراوە، کە وەزارەتەکە پێداچوونەوە بەگرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم بکات، بۆ ئەوەی وەک گرێبەستەکانی ئێراقی لێبکرێت، ئەوەش وا دەکات داهاتی نەوتی هەرێم زیاتر بکرێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 375 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !