حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، بە گوژمەی زیاتر لە (8 ملیار دینار) دەستیکردووە بە قیڕتاوکردنی ڕێگای دۆڵی #سماقوڵی#، لە چەند ڕۆژی داهاتووش دەستدەکرێت بە چاککردنی ڕێگای دۆڵی #بالیسان#.
دانیشتیوانی گوندەکانی دۆڵی بالیسان و دۆڵی سماقوڵی، بۆ ماوەی نزیکەی دوو هەفتە ڕێگاکانیان بە ڕووی شوفێرانی بارهەڵگردا داخست.
دانیشتووانی ئەو گوندانە، داوای چاککردنی ڕێگاو بانی گوندانەکانیان دەکرد کە بەهۆی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان تێکچوو بوون.
دانیشتووانی ئەو گوندانە بەهۆی بەڵێنی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگاکانیان کردەوەو ڕایانگەیاند ئەگەر حکومەت بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکات، ئەوا جارێکی دیکە دەست دەکانەوە بە داخستنی ڕێگاکان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 651 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !