محەمەد شوکری محەمەد سەعید، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمساڵ 2023 دەست بە درووستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی تایبەت بە کرێنشینان و کەمدەرامەتان بکرێت؛ لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو، تاوەکوو ساڵی 2025، کرێنشینان دەتوانن یەکەکان وەرگرن و بچنە ناوی.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە لێدوانێکیدا بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: ''درووستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون، پڕۆسەیەکی دوورودرێژە؛ بەشێوەی ئەلیکترۆنی ناوەکان وەرگێڕاون، بەڵام ئێمە لە هەندێک شوێن کێشەی زەویمان هەبوو؛ ئێستا لە #زاخۆ# بەنزیکەیی هەنگاوی دەستپێکردنمان ناوە.
د. محەمەد شوکری ڕاشیگەیاند: ئێمە بەڵێنمان داوە پڕۆژەکە لە مانگی پێنجی ئەمساڵەوە 2023 دەست پێ بکات و لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بێت، هەروەها لە #هەولێر#یش بەهەمان شێوە و لە #سلێمانی#ش ئەگەر زەویمان پێ بدرێت، ئامادەییمان هەیە دەست پێ بکەین.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەش کرد هاووڵاتییان دەتوانن کەڵک لەو یەکەی نێشتەجێبوونانە وەربگرن و ببنە خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، ئەگەر لەمساڵدا 2023 دەستیان پێ بکرێت، ئەوا لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو تا ساڵی 2025، هاووڵاتییان دەتوانن بچنە ناو شووقەکانیان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 388 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !