مردن مردنە لینگ بزاوتنی بۆ چییە؟
وتراویشە: لینگ بزاڤتنی لۆ چییە؟ ئاگادارکردنەوەی کەسێک بۆ ئەنجام نەدانی کارێک بەهۆی مەترسی ئەنجامدانی ئەو کارە بۆ نموونە نەخۆشێک نەخۆشی شەکرەی هەبێت و زۆری حەز لە شیرینییە یان نەخۆشی فشاری خوێنی هەبێت و حەزی لە سوێری بێت، ئاگادار بکرێنەوە کە سوێری و شیرینی نەخۆن، ئەوانیش لە تامەزۆرییاندا هەردوو نەخۆش شیرینی و سوێری بخۆن و لەوەڵامدانەوە دەڵێن: مردن مردنە لینگ بزاوتنی بۆ چییە؟.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 383 gånger