سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، پێویستە یەکەکانی نیشتەجێبوون بە کوالێتی بەرز درووستبکرێن و نابێت کەمی نرخ لەسەر حسابی خراپی کوالێتی بیناسازی بێت.
#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە میانەی بەشداریکردنی لە پێشانگای بیناسازی لە #هەولێر# ڕایگەیاند، درووستکردنی 20 هەزار یەکەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان خراوەتە تەندەرەوە، پێویستە نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە جۆرێک بێت کە خەڵک بتوانن سوودی لێببینن، نابێت کەمی نرخ لەسەر حسابی کوالێتی بێت، بەڵکوو دەبێت لە ئاستی متمانەی هاووڵاتییاندابێت و لەکاتی بومەلەرزە و کارەساتە سرووشتییەکاندا مەترسییان لەسەر نەبێت.
دەشڵێت، دەبێت ڕووبەری سەوزایی لە یەکەکانی نیشتەجێبووندا لەبەرچاو بگیرێت و هەروەها کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش لەبەرچاو بگیرێت.
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، حکومەتی هەرێم بەبێ بەرانبەر یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان دەستەبەر دەکات، لە سنووری #دهۆک# ئەوە کراوە و لە هەولێریش لە تەواو بووندایە، وادەکەین لە هەموو شوێنێک کەسوکاری شەهیدان لەو یەکانە سوودمەند ببن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 374 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !