پەڕڵەمانتارێکی دەستلەکارکێشاوەی یەکگرتوو لەسەر کۆبوونەوەکەی دوێنێی #22-05-2023# پەڕڵەمان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن هاتەدەنگ. #ئەبوبەکر هەڵەدنی#، ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی پەڕڵەمانی کوردستان ڕایگەیاند هەریەکە لە یەکگرتو، کۆمەڵ و گۆران کە ئەندامیان لە ناو کۆمیسیۆنی سەربەخۆ هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان هەیە، ئەگەر بەم گاڵتەجاڕییەی ئەمڕۆی #23-05-2023# کۆبوونەوەی پەڕڵەمانی ماوە بەسەرچوو کەناونرا کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن ڕازی بن عەییبەیەکی گەورەیە چونکە کۆمیسیۆن کارانەکراوەتەوە و بەم نزیکانەش کاراناکرێتەوە فراکسیۆنی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# لە ماوەی ڕابردوودا دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە پەڕڵەمانی کوردستان ڕاگەیاند و لەگەڵ درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕڵەماندا نەبوون. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 903 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !