=KTML_Bold=پیرۆزە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشیتمانی کوردستان لە کەسوکاری شەهیدان و یەکێتیەکی دڵسۆز دڵ پڕ لە داخ بۆ ئەم دۆخەی ئێستا بەسەر یەکێتی دا هاتووە.=KTML_End=
48ساڵ پێش ئێستا یەکێتی وەک پڕشنگێکی ئومێدی گەورە بەدەرکەوت، خەباتی لە پێناو دیموکراسی و مافی مرۆڤ و بەشداری ژنان و ئاوەدانی و خزمەت دەستپێکرد.
دوای 48 ساڵ پێویستە دەسەڵات بەدەستانی ئێستا یەکێتی بیرێک لەو ئامانجانە بکەنەوە لە پێناوی حزبەکەیان دامەزرا، کات ماوە یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزن و خەڵکە دڵسۆزەکەی وەلاتان نا بگەڕێننەوە، یەکێتیمان هەڵبژارد چونکە ئومێدی گەورەمان بەتێروانین و بۆچوون و سیاسەتی هەبوو لەسەرجەم بوارەکان، بۆیە دڵنیابن دڵسۆزانی یەکێتی لەم دۆخەی ئێستا ڕازی نین جگە لە ناحەزانی و ئەوانەی چاویان بەسەرکەوتنەکانی هەڵنەدەهات تاوەکو بەم دۆخەیان گەیاند.
کات ماوە لەبەردەم سەرۆکی یەکێتی کە بۆ جارێکیش لەبری خەڵکی بەرژەوەندی خواز گوێ لە کەسوکاری شەهید و خەباتگێر و یەکێتیە دڵسۆزەکان بگرێت و یەکێتی بگەڕێننەوە سەر ڕێگای ڕاستی خۆی و ڕووحی شەهیدان و ویژدانی دڵسۆزانی ئاسودە بکەن. [1]
#ڕێزان شێخ دلێر#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 613 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !