محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق دڵنیایداوەتە بارزانییەکان، کە بەبێ ڕەزامەندی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ناخرێتە بەرنامەی کار بۆ دەنگدان.
لەو سەردانەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بۆ #دهۆک#، محەمەد حەلبوسی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ئێراق، گفتوگۆی لەگەڵ هەریەکە لە #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی دیموکرات و #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێم و #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەت کردووە.
گفتوگۆکان تایبەت بووە، بە بابەتی ناڕەزاییەکانی هەرێم لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ئێراق و ئەو مادانەی تایبەت بە پشکی هەرێم و لەو بارەشەوە بارزانییەکان داوایان لە محەمەد حەلبوسی کردووە، دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربهێنێت، بۆ ڕاگرتنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە.
لەبەرانبەر ئەو داواکارییە، محەمەد حەلبوسی دڵنیایداوە بەوەی، ڕێگە بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەڕڵەمان نادات لەبارەی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجە، تا بەرپرسانی هەرێم لەبارەی پڕۆژەیاساکە و ماددەکانی تایبەت بە هەرێم لەسەر میکانیزمێک ڕێکدەکەون. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 446 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !