=KTML_Bold=قاتی مایسترۆی لە بەربوو=KTML_End=
#بەرهەم ئەحمەد ساڵح#، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق، لە ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشینی ئوردن، شازادە حسێن بن شا عەبدوڵڵا، بەجلوبەرگێکی جیاوازەوە دەرکەت.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە ئاهەنگەکە بڵاوکراونەتەوە، لە کاتی چوونە ژوورەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ناو کۆشکەکە دەرکەوتووە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لە شازادە حسێن و شا عەبدوڵڵا بکات، کە دەردەکەوێت ناوبراو ئەو قاتانەی لەبەرە، کە کەسانی مایسترۆی میوزیک لەبەری دەکەن.
جلوبەرگەکەی بەرهەم ساڵح بەشێوەیەکە چاکەتێکی درێژە، لەگەڵ ڕیباتی پەپولەیی، کە ئەمە کاردانەوەی زۆری درووستکردووە و تەنانەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش زۆر بەتەنزەوە باسی ئەو دەرکەوتنەی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق دەکرێت.
ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشینی ئوردن، شازادە حسێن بن شا عەبدوڵڵا، لە ئوردن، چەندین کەسایەتی سیاسی و سەرکردەی وڵاتان ئامادەی بوون، هاوکات #لەتیف ڕەشید#، سەرۆک کۆماری ئێراق و هاوسەرەکەی وەک نوێنەری ئێراق بەشدارییان کرد، هەروەها #مەسعود بارزانی# سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و سەرۆکوەزیرانی هەرێم #مەسرور بارزانی#ش بەشداری کردووە، ئەمە جگە لە بەشداری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێراق. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 592 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !