Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Biografi
Cigerxwîn
28-07-2024
شادی ئاکۆیی
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 527,815
Bilder 106,839
Böcker 19,817
Relaterade filer 99,877
Video 1,455
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
301,943
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,018
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,694
فارسی 
8,746
English 
7,186
Türkçe 
3,577
Deutsch 
1,469
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
MP3 
311
PDF 
30,036
MP4 
2,360
IMG 
195,167
Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Dokument
Tog ställning mot hedersvål...
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
زاراوەی هەورامی و هەورامان: بەشی یەک
Grupp: Artiklar | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking objektet
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زاراوەی هەورامی و هەورامان: بەشی یەک

زاراوەی هەورامی و هەورامان: بەشی یەک
ناونیشانی بابەت: زاراوەی هەورامی و هەورامان: بەشی یەک
ئەم بابەتە لە ئامادەکردنی زەهرا عەزیمی بە زمانی فارسی نووسراوە.
وەرگێڕان و ئامادەکردن: #سپێدە ساڵحی#

=KTML_Bold=“پێشەکی”=KTML_End=
“‌هەورامانی” یان “هەورامی” بە کوردی. هەورامی؛ یەکێک لە زاراوەکانی زمانی کوردییە. لە بڕێک شوێن لە (ئێراق و ئێران) دا کە لە زمانی باودا بە “هەورامان” ناسراوە، قسەی پێدەکەن. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم زمانە بوون و جیاکردنەوەی مێینە و نێرینەیە لە ناوەکاندا. “محەمەدی موعیین” دانەری یەکێک لە وشەدانە گرنگە فارسییەکان بە ناوی (وشەدانی موعیین لە شەش بەرگ) لە پێشەکی ئەم وشەدانەدا لەبارەی زمانی فارسییەوە دەڵێت؛ بۆ ناسینی زیاتری زمانی “پەهلەوی” کۆن کوردیی هەورامی سەرچاوەیەکی گرنگە. پەهلەوی بە کێشێکی تایبەت وەک گۆرانی دەخوێنرایەوە، بڕێک جار پێیان دەوت؛ پەهلەوی و بڕێک جاریش اورامە، ا‌ورامن و اورامنان. ڕەنگە بۆ تێگەیشتن لەم بابەتە کە “اورمنان” هەر ئەو وشە فارسییەی (هەورامە نان) ی هەورامییە و لەگەڵ وشەی هەورامان یەکێکە پێویستی بە هەوڵێکی ئەوتۆ نەبێت. هەورامەنان – هورامانان = هور + امان (هاتن) + ێ‌ن – کاتی هەڵاتن یان دەرکەوتنی خۆر. هەر بەو جۆرەی کە دەڵێن؛ بەیانییان یان ئێواران. زاراوەی کوردی هەورامی بە درێژایی سەدەگەلی دوورودرێژ زمانی ئەدەبی زاڵ لە کوردستانی باشوور (لەخۆگری پارێزگاکانی کوردستان، #کرماشان#، #ئیلام# و بەشێک لە باشووری کوردستان) بووە و زۆربەی شاعیرانی کورد شیعرەکانی خۆیان بەم زمانە وتووە. کە لەنێوانیاندا دەتوانین ئاماژە بە شاعیرانی گەورەی وەک (مەولەوی کورد-تاوگۆزی) ، سەیدی هەورامی، میرزا عەبدولقادری پاوەیی، بکەین. ناوی زۆربەی ئەم شاعیرانە لە پەڕتووکی “حەدیقەی سوڵتانی”دا هاتووە و نموونەیەک لە شیعرەکانیانی خستۆتە ڕوو. زۆربەی پەڕتووکەکانی ئایین ئەهلی ماف یان یارسانی بەم زمانە نووسراونەتەوە کە لە کۆنترین پەڕتووکە نووسراوەکان بە زمانی کوردی بووە و هەروەها له و دەگمەن پەڕتووکە نووسراوانە بە زمانە غەیرە عەرەبییەکان لە سەدەکانی سەرەتای پاش هاتنی ئیسلام ئەژمار دەکرێت. سدیقی سەفی زادە (بۆرکەیی) لە پێشەکی پەڕتووکی “کەلتووری ماد”- بەرگی یەکەم، مێژوویەکی کوورتی لە مێژووی ئەدەبیاتی هەورامی خستۆتە ڕوو.
زاراوەی هەورامی لە زمانی کوردیدا بە ” ماچۆ” و لە تورکیدا بە ” زازا” و لە فارسیدا بە” گۆرانی” ناوی دەبرێت. ئەم زمانە زمانی شیعری بارەگای “ئەمیر ئەردەڵان” و “بابانی #سلێمانی#” بووە و بە سواخدراوتر و بێگەردتر لە زاراوەکانی دیکەی کوردییان دەزانی. هەنووکە قزڵباش (کڵاوسوور) ەکانی تورکییا و کاکەییەکانی ئێراق و خەڵکی هەورامانی ئێران و دانیشتوانی ناوچەکانی ناوەندی زاگرۆس هەتا باشووری شاڕێی #خانەقین# – کرماشان، بەم زمانە قسە دەکەن. زاراوەی هەورامی لە زمانی کوردیدا؛ پێشینەیەکی دوورودرێژی هەیە. بەشی گەورەی ئەدەبیاتی ئەم زمانە شیعرە کە لە نەریتە نەتەوەییەکان کاریگەریی وەرگرتووە. ئامراز و ڕێگەی گواستنەوەی شیعری سەر زاری خەڵک، نەریتی زارەکییە. بەڵام ئەدەبیاتێکی نووسراویش هەیە کە پێشینەیەکی زۆری هەیە. بۆ نموونە؛ لە سەدەی دوازدەی زایینی لە سلێمانی پێستێک دۆزرایەوە کە چەند کۆپلە شیعرێک سەبارەت بە هێرشی عەرەبەکان بۆ ئێرانی لەسەر نووسرابوو. بۆ زانیاریی زیاتر دەتوانن چاو لە پەڕتووکی “کورد و وڵاتەکەی” نووسینی “درێک کینان” بە وەرگێڕانی “ئیبراهیمی یونسی” بکەن. دەبێ بزانین؛ ‌ لە پەڕتووکی زەردەشتی پێغەمبەر کە لە خۆگری 4 گاتا ( یەسنا، یەشتا، وەندیدا و وردە ئاوێستا) یە سێ بەش و گاتای بە هەورامییە.
=KTML_Underline=“دێرینەناسی زاراوەی هەورامی”=KTML_End=
سەبارەت بە ناوچەی هەورامان، سەرچاوەیەکی ئەوتۆ کە بتوانێت مێژووی وردی ئەم وڵاتە لە کۆنترین چاخەکان بە خەڵکی ڕۆژگاری ئێمە بناسێنێت، لە بەردەست نییە. بەڵام چەند بەڵگەیەکی مێژوویی هەن کە نیشان دەدات هەورامان لەباری دێرینەناسییەوە جێگەیەکی تایبەتی هەیە. دۆزینەوەی بەڵگەکانی هەورامان لە ساڵەکانی سەرەتای سەدەی بیستی زایینی؛ دەکرێ وەک ڕووداوێکی سەرنجڕاکێش لەبارەی مێژوو و زمانی نەتەوەی کورد لە قەڵەم بدرێت. بەدەستهێنانی سێ قەباڵەی کۆنینە لە ناوچەی هەورامان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ساڵی 1913ی زایینی لەلایەن ئیلیس مینس، لە گۆڤاری موتاڵاکانی چاخی هیلینی بڵاو بوویەوە، قۆناغێکی نوێی بۆ خوێندن و توێژینەوە لە دێرینەناسی هەورامان و نەتەوەی کورد خستە بەردەم. دەتوانین تایبەتمەندییە زمانییەکان، پێوەندی کۆمەڵایەتی و ئابووری خەڵک پێکەوە و دین و ئایینی دانیشتوانی ناوچەکە لە ڕێگەی خوێندنەوەی بەڵگە سێیانە دۆزراوەکان و لە ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لێک بدەینەوە.
لێکۆڵێنەوە لەسەر ئاسەوارە کۆنەکانی هەورامان دەریدەخات؛ خەڵکی هەورامان، پێش لە هاتنی ئیسلام لەسەر ئایینی زەردەشتی بوون و هۆگر و پەیڕەوکاری ئاوێستا و مەعریفەی پیری شالیار (مەعریفەتی پیری شەهریار) بوونە. پیری شالیاری یەکەم لە ڕێبەرانی گەورەی ئایینی زەردەشت بووە و پەڕتووکەکەشی وەک ئاوێستا بە هەورامی کۆن نووسراوەتەوە. مەعریفەی پیری شالیار، دوو بەشی هەیە کە بەشی یەکەمی سرووت و پاڕانەوەکانی زەردەشت و بەشی دووەم کە لە ڕۆژگاری پیری شالیاری دووەمدا نووسراوە و لەبارەی ڕێگە و شێوازی ئایینی ئیسلام و چۆنییەتی هەڵسوکەوت و قسە کردنی پێڕەوکارانییەتی. لەم پەڕتووکەدا سرووتگەل و هۆنینەوەی ئامۆژگارانە هەیە کە دەتوانین لەنێوانیاندا وێنەسازیی و نەخشانەوەی ئەدەبێکی نوێ ببینین. لەنێو ئەم سرووتانەدا دارەکانیش وەک ئینسانەکان زیندوون و گەڵاکان و ڕیشەکان دڵ و گیانیانی ئەوانن و ڕۆژگارێک پڕ گەڵا و زیندوون و دوای ماوەیەک گەڵاکانیان دەوەرێت و دەمرن. هەروەها لەنێو ئەم سرووتانەدا لەبارەی زاوزێ و بووژانەوەی هەر بوونەوەرێک لە هاوڕەگەزی خۆی باس کراوە. دیمەنی جوان و دڵڕفێنی “هەورامان” لەگەڵ شاخە عاسییەکان و دارستانە جوانەکان و ترۆپکە پڕ بەفرەکان و دۆڵە سەرسەوزەکان، چاوی هەر بینەرێک زاخاو دەدات و نێوی “هەورامان ” مرۆڤ دەخاتە نێو گومان و بیرکردنەوە وە کە ئایا ئەم وشەیە، لە دوو بەشی (هور- امان) درووست بووە و لە زمانی #سۆران#یدا بە مانای (هەڵاتنی خۆر) و دەرکەوتن و دیارکەوتنی ڕۆژە؟ یان بە مانای ئاسمانی هەوری و بارین و پەنابەری و پەناگا و قەڵای قایم و پتەوی عاسی و بەرز و بڵندە؟ زمانی هەورامی ( گۆرانی) ، زاراوەی جۆراوجۆری هەیە کە ئاخێوەرانی کورد ساڵانی زۆر قسەیان پێکردووە. بە پێی پۆلێنبەندی زمانی، هەورامی لە زاراوە سەرەکییەکانی گۆران و بە تێکەڵنەبووترین و بێخەوشترین و کۆنترین زاراوەکانی کوردی دەناسرێ، کە سەرەڕای ئاخێوەرانێکی کەم، بەرهەمی ئەدەبی بەپێزی پێ نووسراوە و هۆنراوەتەوە.
=KTML_Bold=ناوچەکانی هەورامان:=KTML_End=
دیارە “هەورامان” بە شێوەی گشتی ناوچەیەکی یەکدەست نییە و هێندێک لە گوند و ناوچەکانی، بەهۆی سنوورە دەستکردەکان لە یەک جیا بوونەتەوە. ناوچەکانی هەورامان لەنێوان دوو وڵاتی (ئێران و ئێراق) دابەشکراوە. بەشی زۆری هەورامان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. لە دابەشکاری و ناو لەسەردانانی ناوچەکانی هەورامان هاودەنگی و هاوکۆکی نییە. نووسەران و لێکۆڵەران لە بەرهەمە دانراوەکانی خۆیاندا هەورامانیان بە چەند شێوە، کە لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە، دابەشکردووە.
“محەمەد بەهائودینی مەلا ساحیب” لە پەڕتووکەکەی خۆیدا بە شێوەی خوارەوە هەورامان دابەش دەکاتە سەر دوو ناوچەی گەوره؛
•هەورامان تەخت.
•هەورامانی لهۆن.
بەڵام لە دابەشکارییەکی دیکەدا؛ ڕەشید هەورامی، “هەورامان” بە سەر پێنج ناوچەدا دابەشدەکات؛
•هەورامانی تەخت.
•هەورامانی شامیان.
•هەورامانی #جوانڕۆ#.
•هەورامانی ژاوەرۆ.
•هەورامانی لهۆن.
ناوچەکانی “هەورامان” لە دابەشکاری “محەمەد ئەمینی هەورامی” بەم شێوەی خوارەوەیە؛
•هەورامانی لهۆن.
•هەورامانی دزڵی.
•هەورامانی کەنوولە.
•هەورامانی تەخت.
•هەورامانی ڕەزاو.
•هەورامانی جوانڕۆ.
لە بارەی مێژووی ناوچەی هەورامان سەرچاوەیەکی تەواو و کامڵ لە بەردەستدا نییە، تا بتوانین ئەم مێژووە بەوردی دەستنیشان کەین و لێی بکۆڵینەوە، بەڵام لە چەند سەرچاوەدا بینراوە کە هەورامان لەباری مێژووییەوە لەچاوەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان، بایەخی زۆرتری پێدراوە. “توێژینەوە هەورامانناسی”یەکان لە ڕوانگەکانی زمانناسی، بیر و بڕواناسی و نەتەوەناسی لە کۆمەڵەی کوردناسیدا ئەنجام دەدرێت، لە ڕێگەی بەدەستهێنانی قەواڵەکانی هەورامان (کۆنترین بەڵگە کوردییەکان بە زمانەکانی یۆنانی و پارتی کە بە زمانی ئێرانیی ناوەڕاستی باکووری، ناوزەد دەکرێت) ئەم هەورامانناسییە لە ساڵەکانی 1913-1919 گەیشت بە ترۆپکی خۆی. لە سەرەتای ساڵەکانی سەدەی بیستەمدا، یەکێک لە گرنگترین ڕووداوە کەلتوورییەکانی جیهان ڕوویدا کە لە چەشنی خۆیدا وەکوو گەورەترین دەرکەوتن لە گۆڕەپانی مێژوو و زمانی “نەتەوەی کورد” لە قەڵەم دەدرێت. ئەم ڕووداوە مێژووییە بێگومان دەرکەوتنی سێ قەواڵەی کەونینە لە هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە باسەکەی لە ساڵی 1913 زایینی بە دەستی “پرۆفسوور ئیلیس مینیس” لە بڵاڤۆکی موتاڵاتی چاخی هیلنیی بڵاو بوویەوە. دوای لێکۆڵینەوە گەلێکی بەردەوام کە لەبارەی ئەم بەڵگانە ئەنجامدراون، وادێتە بەرچاو کە سێیەمین قەواڵە، لە قەواڵە ناوبراوەکان کە بە زمانی ئارامی (هەورامی کۆن) دەستکاریکراو نووسراوە، وەکوو کۆنترین بەڵگەی نووسراوی دۆزراوەی زمانی کورد دەناسرێت.
=KTML_Bold=“چۆنێتی دۆزرانەوەی قەواڵەکانی هەورامان”=KTML_End=
بۆ ئەم بابەتە چەندین گێڕانەوە لە دووتوێی سەرچاوە مێژووییەکان و نووسراوە زمانناسییەکاندا تۆمارکراوە کە بە کوورتی دەخرێتە ڕوو. وادیارە پێش شەڕی یەکەمی جیهانیی، یەکێک لە تۆبەکارانی سەر دەستی “شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی” بە ناوی “سۆفی عەبدوڵڵا” لە گوندی “بیارە” لە گوندەکانی هەورامان، شێخ ئاگادار دەکاتەوە کە پیاوێک لەسەر تاشە بەردێک لە بەرزایی لوتکەی شاخێک لە هەورامان، نیگاری پیاوێکی بینیوە کە تیرێکی بە دەستەوەیە. بە دەستووری شێخ؛ سۆفی ناوبراو ڕادەسپێردرێت کە دەورووبەری تاشە بەردی ناوبراو بگەڕێت و هەڵیکۆڵێت. پاشان سۆفی لەگەڵ چەند تۆبەکارێکی شێخ دەڕۆن بۆ لووتکەی شاخەکە. ئاڕاستە و ئاماژەی تیرەکە کە بە دەستی پیاوە نەخشاوەکە لەسەر بەردەکەیە بەرەو ئەشکەوتێک لەو دەورووبەرە ڕێنموونیان دەکات. تۆبەکارانی شێخ، پاش گەڕان لەنێو ئەشکەوتەکە گۆزەیەکی گڵی پڕ لە هەرزن ئەدۆزنەوە و بەم شێوەیە لەنێو هەرزەنەکەدا سێ توغری (مۆرکی حوکومەتی) قەواڵەی باستانی هەورامان ئەدۆزرێتەوە. ئەم بەڵگانە لای “شێخ عەلائەدین” دەپارێزرێن. لە سەرەتای سەدەی بیستدا، سەردەمێک دکتۆر “سەعیید خان کوردستانی” بۆ تیماری چاوی “عەباس قولی خان”، دەڕوات بۆ #مەریوان#، بەڵگە ناوبراوەکان دەدرێت بە دکتۆر سەعید. قەواڵە سێیانەییەکانی هەورامان ئێستە لە مووزەی لەندەن هەڵگیراون.
هەروەها دانەری “مێژووی مەردووخ” لەبارەی چۆنێیەتی دۆزینەوە و خوێندنەوەی ئەم قەواڵانە وا دەنووسێت؛ هەر به و شێوەیە سێ بەڵگە؛ ئیجارەنامە لە ساڵی 1328 کۆچی مانگی لەلایەن سەید حسێن ناوێک لە شێخ عەلائەدین لە ناوچەی هەورامان لە ناو کووپەیەکی پڕ لە هەرزن دۆزراوەتەوە و دواجار قەواڵە ناوبراوەکان لە ڕێگەی “پڕۆفیسۆر براون” بە دەستی پڕۆفیسۆر میس؛ پسپۆڕی زمانی یۆنانی گەیشتووە. لەم بابەتەوە سی. جی. ئەدمۆندز؛ بەڕێوەبەری بەریتانییا لە ئێراق لە پەڕتووکێک بە ناوی (کوردەکان، تورکەکان و عەرەبەکان) بەم شێوەیە باس لە چۆنێیەتی دۆزینەوەی قەواڵەکانی هەورامان دەکات؛ “سێ قەواڵەی نووسراو لەسەر پێستی ئاسک کە دوانیان بە زمانی یۆنانی و سێیەمینیان بە زمانی پارتییە، دوکتۆر سەعید خان کوردستانی لە ساڵی 1913 هێنای بۆ ئینگلیز و دوای ماوەیەک مۆزەی بەریتانییا لێی کڕی. بە وتەی دوکتۆر سەعید خان، ئەم قەواڵانە لە ئەشکەوتێک لە شاخی سالمان لە نێزیکی شاری هەورامان دۆزراوەتەوە کە لە ناو گۆزەیەکی سەرداخراودا بوون”.
=KTML_Bold=“شێواز، بابەت، ڕێنووس، ڕێککەوت و زمانی قەواڵەکانی هەورامان”=KTML_End=
هەر کام لەم قەواڵە ناوبراوانە بە پێی نەریتێکی کۆن دوو دەقی هەیە؛ دەقی یەکەم لە نیوەی سەرووی قەواڵەکە دایە و بە شێوەی توغڕایە کە بە پەتێکەوە کە لە ناوەڕاستی تۆمارەکە ڕەت دەبێت پێچراوەتەوە و مۆر کراوە. بەشی خوارەوەی قەواڵەکە، کراوە و هەموو کات ئامادەی بینین بووە. بابەتی قەواڵە سێیانەکانی هەورامان لەبارەی کرێی باخی مێوێکە و لە ڕواڵەتدا هەر سی قەواڵەکە لەبارەی یەک باخی مێوە. هەروەها شێوەی کرێدانەکەش خۆی سرنجڕاکێشە و باس لە جۆرە موڵکدارییەکی مەرجدار دەکات. بە پێی توێژینەوەی پسپۆڕە زمانناسەکان، قەواڵەی یەکەم بە خەت و زمانی یۆنانی نووسراوە و ڕێککەوتی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 87 تا 88 ی پێش زایین و چاخی دەسەڵاتداری “میهردادی دووەمی ئەشکانی”. دووەمین قەواڵەش بە خەت و زمانی یۆنانی نووسراوە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 21 بۆ 22 ی پێش زایین و چاخی دەسەڵاتداری فەرهادی چوارەم کوڕی پاکووسی ئەشکانی، بەڵام سێیەمین قەواڵە بە پیتی ئارامی دەستکاریکراو نووسراوە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 11 تا 12 پێش زایین و چاخی ئیمپراتۆریی فەرهادی چوارەمی ئەشکانی، بە بڕوای پڕۆفیسۆر کاولی قەواڵەی سێیەمی هەورامان بە زمانی پەهلەوی پارتییە لە حاڵێکدا پڕۆفیسۆر مینس نێزیک لە زمانی کوردی لێکیداوەتەوە.
=KTML_Bold=“بەها و گرینگی قەواڵە کۆنەکانی هەورامان”=KTML_End=
لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی هەورامان لە ڕوانگەکانی زمانناسی، مێژووی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، ئابووری و خوێندنەوەی ئایین و بڕوا کۆنەکان لە چوارچێوەی جوگرافیایی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت ناوچەی هەورامانی کوردستان، شیاوی گرینگی پێدانە. ئەم قەواڵانە لایەنانێکی تاریک و ڵێڵ و نەخوێنراوەی مێژووی کورد ڕوون دەکەنەوە. هەروەها لە سۆنگەی لێکۆڵینەوەکانی کوردستانناسی، دۆزینەوە و ناسینی قەواڵە کۆنەکانی هەورامان، زانیاریی و دەیتاگەلێکی زۆر سەرنجڕاکێش و بەهادار لە زمان، خەت، دین و ئایین، بڕوا و پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ئابووری وڵاتێک کە لە ڕەوتی دوورودرێژی مێژوودا، ناوی هەورامانی کوردستانی لە خۆی گرتووە، دەخاتە بەر دەست کە دەتوانین بە شێوەیەکی سەرەکی ئەم دەستهاتە زۆر گرینگانە لە باڵ و لقە جۆراوجۆرەکانی خوێندنەوە لە بوارەکانی مێژوویی، پێشینەی پێوەندییە ئابوورییەکان، پێوەندییە کۆنە یاسایی و دادوەرییەکان، بڕوا دینییەکان و زمانناسی بخەینە بەر توێژینەوە و شیکردنەوە و لێکدانەوەوە.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
دوکتور مەحموودی فەزیلەت – مانگنامەی کوردی ڕامان، ژمارەی 63، ئاوریلی 2001، وەرگێڕانی وتاری هەورامان نووسراوەی عەفان محەمەد شەریف – ڕۆژنامەی هاوشاری ژمارەی 2189، 20 گەلاوێژی 1379، قەواڵەکانی کۆنی هەورامان نووسراوەی سۆران کوردستانی- کتێوی بەشی بایەخداریئێران لە کەلتووری جیهان بەرگی دووەم نووسراوەی عەبدولحەمیدی نێرنووری لاپەڕەکانی 809-818 ( خولی سێ بەرگی) . هەر ئەو پەڕتووکە لاپەڕەی 474- خولی یەک بەرگی – وشەدانی کەیخودا. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 459 gånger
HashTag
Källor
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
Länkade objekt: 4
Grupp: Artiklar
Dokumenttyp: Översättning
Original Language: Persisk
Publication Type: Born-digital
Städer: Biyare
Technical Metadata
Produkt Kvalitet: 99%
99%
Tillagt av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 04-06-2023
Den här artikeln har granskats och släppts av ( شادی ئاکۆیی ) på 04-06-2023
Denna post nyligen uppdaterats med ( شادی ئاکۆیی ) om : 04-06-2023
URL
Denna post har tittat 459 gånger
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Biografi
Tara Twana

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Dokument
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Biografi
Cigerxwîn
28-07-2024
شادی ئاکۆیی
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 527,815
Bilder 106,839
Böcker 19,817
Relaterade filer 99,877
Video 1,455
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
301,943
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,018
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,694
فارسی 
8,746
English 
7,186
Türkçe 
3,577
Deutsch 
1,469
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
MP3 
311
PDF 
30,036
MP4 
2,360
IMG 
195,167
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Biografi
Tara Twana
Folders
Biografi - Kön - Kvinna Biografi - Nation - Kurd Bibliotek - Provins - Utanför Biografi - Folk skriver - Singer Bibliotek - Dokumenttyp - Språk Artiklar - Dokumenttyp - Språk Artiklar - Bok - Al - Anfal & Halabja Bibliotek - Bok - Dictionary Bibliotek - Bok - Sociologi Bibliotek - Bok - Språklig

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 1.156 sekund(er)!