#قوباد تاڵەبانی# لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، هاووڵاتییان دەتوانن لە ماوەی تەنیا یەک ڕۆژدا کۆمپانیای خۆیان تۆمار بکەن بە تێچوویەکی کەم و لە ماوەی یەک ڕۆژدا.
وتیشی، خۆشحاڵم کە چاکسازیمان لە پڕۆسەی تۆماری کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان بەسەرکەوتوویی تەواوکرد.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە، سیستمی نوێی ئۆنڵاین و گۆڕانکاری لە یاسا و ڕێنمایی و پڕۆسەکان؛ هەلێک بۆ بازرگانان و خاوەن کار دەڕەخسێنن کە لە ماوەی تەنیا یەک ڕۆژدا کۆمپانیای خۆیان تۆمار بکەن، بە تێچوویەکی کەم و یەک سەردان.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پڕۆسەیەش بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێزان لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ کرد.
ڕاشیگەیاند، ئەم هەنگاوە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەتە کە یەکێکە لە ئەولەویاتی کارەکانمان لە حکومەت و یارمەتیدەریش دەبێت بۆ ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر.
جەختیشیکردەوە، بەڵێنمان دا کە کارئاسانی لە دامەزراندنی کۆمپانیاکان بکەین و ئەمڕۆ #04-06-2023# جێبەجێمان کرد. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 719 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !