دۆڵەی پڕ ئاشی ماڵە.
دۆڵە: مەرکانەیەکی گەورەیە، نانی تیاهەڵدەگیرێ، بە تەشتێکیش دەوترێت کە هەویری تیا بشێلرێت (فەرهەنگی خاڵ) واتە: خێزان هەتا ئاستی گوزەرانیان باش بێت، ئەندامەکانی تێروپڕ دەبن و چاویان لە ماڵی کەس نییە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە هەتا تەشت هەویری تیابێت و مەرکانە پڕبێت لە نان واتە: سەفر و خوان پڕ بێ، خۆشی و ئاشتی زۆرە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 777 gånger