دواى تێپەڕبوونى زیاتر لە هەشت ڕۆژ بەسەر بڕیارى دادگاى فیدڕاڵی، بەڵام تاوەکوو ئێستا #08-06-2023# سەرۆکایەتى پەڕڵەمانى کوردستان هیچ نووسراوێکى بۆ خۆیان و پەڕڵەمانتاران نەکردووە بەمەبەستى خانەنشینکردنیان.
هەرچەندە زیاتر لە هەشت ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى لە بارەى هەڵوەشاندنەوەى تەمەنى خولى پێنجەمى پەڕڵەمانى کوردستان، بەڵام تاوەکوو ئێستا سەرۆکایەتى پەڕڵەمانى کوردستان پابەند نەبووە بە ئاڕاستەکردنى نووسراو بۆ وەزارەتى دارایى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و بەڕێوبەرایەتى خانەنشینانى هەرێم بەمەبەستى داواى خانەنشینکردنى پەڕڵەمانتاران.
سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان بۆ ئەم مانگەش داواى هاتنى نەسریەى پەڕڵەمانى کوردستانى کردووە و بەشێک لە پەڕڵەمانتارانیش لەگەڵ ئەوەدان دەوامى فەرمى بکەن.
بەپێى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى ئێراق جگە لە خانەنشینکردنى ئەو پەڕڵەمانتارانە پێویستە سەرجەم پەڕڵەمانتاران و دەستەى سەرۆکایەتى پەڕڵەمان تەواوى مووچەکانیان لە ماوەى 7 مانگى ڕابردوو بگەڕێنەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 673 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !