ڕەشەبا وتی: بە کایەن، قاپی بکەرەوە کات بۆ تێبکەم، کایەن وتی: ئەوی تیاماوە مەیبە و هیچم بۆ تێمەکە.
کایەن: بەو ژوورە دەوترێت کە جووتیار کای تێدا کۆدەکاتەوە، لە وەرزی زستاندا وەک ئالیک دەیدا بە مەروماڵات، سرووشتی (کا) وایە کە کێشی سووکە و بە (با) یەکی ئاسایی بڵاودەبێتەوە، گەر ڕەشەبا بدات لە کایەن، هەمووی بڵاودەکاتەوە، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکی فێڵبازە کە بیەوێت هەموو ماڵەکەت بخوات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 553 gånger