لەبەرانبەر هاوکاری و پشتیووانی بەردەوامی بۆیان، فراکسیۆنی سەوز لە پەڕڵەمانی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی #شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ# دەکەن.
ئەم ڕێزلێنانەی فراکسیۆنی سەوز لە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #08-06-2023# لە شاری #سلێمانی# بە ئامادەبوونی #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ# کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و #زیاد جەبار# سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز و ئەندامانی فراکسیۆنەکە بەڕێوەچووو تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستە کرد لەبەرانبەر پاڵپشتی و پشتیووانی بەردەوامی بۆ فراکسیۆن.
لای خۆیەوە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ سوپاسی فراکسیۆنی سەوزی کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا لە پەڕڵەمانی کوردستان توانیویانە ڕۆڵی باش بگێڕن و نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان بوونە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 672 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !