ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #08-06-2023#، #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئێرڤن هیکس کونسولی گشتی ئەمەریکا لە #هەولێر# ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنەکان کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەموو هەوڵێکمان داوە لە چوارچێوەی دەستوور و لەپێناو پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگەینە ڕێککەوتن، بەڵام پێشێلکردنی مافەکانمان قبووڵ ناکەین.
لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لە نزیکترین کاتدا، هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 492 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !