پاشینوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی #12-06-2023# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز فیراس ئەلهەواری، وەزیری تەندرووستیی ئوردن و شاندێکی یاوەرى کرد.
لە دیدارێکدا کە بەڕێزان وەزیرانى تەندرووستیى حکوومەتى فیدراڵیى ئێراق و حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەى بوون، باس لە ڕێکخستنى هەفتەى تەندرووستیى کوردستانى ئوردنى کرا کە ئێستا لە #هەولێر# بەڕێوە دەچێت و تیشک خرایە سەر باس و بایەتەکانى.
نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هاریکارى و هەماهەنگیى نێوان وەزارەتى تەندرووستیى ئوردنى لەگەڵ وەزارەتى تەندرووستیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵیى ئێراق کرد و دووپاتى کردەوە کە هەرێمى کوردستان و ئێراق دەتوانن لە هەردوو بوارى پزیشکى و پەروەردەییدا کەڵک لە ئەزموونى سەرکەوتووى ئوردن وەربگرن.
برەودان بە پەیوەندییەکانى ئوردن لەگەڵ ئێراق و هەرێمى کوردستان و هاریکاریى و هەماهەنگیى زیاترى بوارى تەندرووستى و پزیشکیى نێوانیان، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 483 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !