ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەڕڵەمان، پشتڕاستی کردەوە، کە یاسای بودجەی ساڵی 2023 ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کراوە، ئەوەش بۆ پەسەندکردنی.
مەزەر کروی، پەڕڵەمانتاری ئێراق ڕایگەیاند، ”ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی #13-06-2023# یاسای بودجەی ساڵی 2023 و 2024و 2025، ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کراوە بۆ پەسەندکردنی.
ئەو ڕاشیگەیاند، یاسای بودجە سەرەڕای تێبینییە زۆرەکان، بەرهەمی کۆدەنگی نێوان هێزەکانە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک کۆماریش پەسەندی بکات.
دوای پەسەندکردنی یاساکەش لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 728 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !