وابڕیارە لە ماوەى چەند ڕۆژى داهاتوودا، شاندێکى گەورەى بازرگانى و ئابوورى لە بوارى کشتوکاڵ و ژمارەیەک سێکتەرى جیاواز بە یاوەرى سەرۆکى ژوورى بازرگانى ئەمەریکى- ئێراقى بگەنە هەرێمى کوردستان.
وابڕیارە لە ماوەى 18 بۆ 20ى ئەم مانگە شاندێکى بازرگانى و ئابوورى و کشتوکاڵى گەورە بە یاوەرى سەرۆکى ژوورى بازرگانى ”ئەمەریکى-ئێراقى” سەردانى هەرێمى کوردستان بکەن. دواى کۆبوونەوەشیان لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان ماوەى سێ ڕۆژ لە هەرێمى کوردستان دەمێننەوە و دواتر لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکان و ژمارەیەک کۆمپانیاى کەرتى تایبەت کۆدەبنەوە.
ئەو شاندەى بازرگانییە باڵایەى ئەمەریکا ئامانجیانە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان بکەن. تا لە داهاتوودا بەشێک لە سەرمایەکانیان لە هەرێمى کوردستان و ئێراق لە بوارى وەبەرهێنان بەگەڕ بخەن.
هۆکارى ئەمنى و گەندەڵى و نا شەفافى و ژینگەى وەبەرهێنان واى لە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کردووە ترسیان هەبێت ڕوو لە هەرێمى کوردستان و ئێراق بکەن.
بەپێى ئامارەکانى ژوورى بازرگانى هەرێم، ژمارەى کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کە لە ئێستادا ڕێکەوتی #13-06-2023# لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراون 180 کۆمپانیایە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 539 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !