ناونیشانی بابەت: هەوکردنی پڕۆستات (زنجیرەی سێیەم)
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
جۆری سێیەم لە هەوکردنی پڕۆستات پێی دەوترێت (chronic pelvic pain syndrome) کە بە واتای هەوکردنی درێژخایەنی پڕۆستاتی نا بەکتریایی و درووستبوونی ئازاری ناوچەی حەوز.
بەربڵاوترین جۆری هەوکردنی پڕۆستات ئەم جۆرەیانە ، ئەوانەی حاڵەتەکەیان هەیە ئازاریان دەبێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن کە ئەکرێت سێ بۆ شەش مانگ بخایەنێت.
- هۆکاری حاڵەتەکە بە تەواوی دیاری کراونیە بە پێچەوانەی دوو جۆرەکەی پێشوو کە بەهۆی هەوکردنی بەکتریایی بووە ، بەڵام ئەکرێت چەند هۆکارێکی ڕێخۆشکەر هەبن بۆ حاڵەتەکە وەک:-
1- هۆکاری دەروونی.
2- برینداربوون و زیانگەیشتن یاخود بوونی برینی وەرەمی لە پڕۆستاتدا.
3- هەوکردنی پڕۆستات بەهۆی ڤایرۆسەوە.
4- بوونی هەوکردنی درێژخایەنی میزەڵدان.
5- ئەو کەسانەی کە کێشەی میزکردنیان هەیە و بەهۆیەوە میز دەگەڕێتەوە بۆ ناو ڕێڕەوی پڕۆستات.
6- بوونی بەرد لە پڕۆستات.
=KTML_Bold=نیشانەکان:-=KTML_End=
- درووستبوونی ئازاری دەمار لە ناوچەی حەوز ، بەهۆیەوە کەسەکە تووشی ئازاری حەوز و کۆم و گوونەکان و چووک دەبێت.
- ئازار لەکاتی ئاوهاتنەوەدا.
- ڕەپنەبوونی چووک.
- درووستبوونی کێشە لە باری دەروونی و کۆمەڵایەتی کەسەکە.
=KTML_Bold=بوونی کێشە لە کۆئەندام و ڕێڕەوی میز وەک:-=KTML_End=
- زووزوو میزهاتن لە ڕۆژ و شەویشدا.
- پچڕ پچڕی میز.
- کەسەکە کاتێکی زیاتری پێدەچێت بۆ هاتنە دەرەوەی میز - میزەڵدانی کەسەکە بەباشی بەتاڵ نابێتەوە. [1]