بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەڕڵەمانی ئێراق ئاشکرای دەکات، مادەی پاشەکەوت دەنگی هێنا، دەنگدان و ژماردن 30 چرکەی خایاند و دەشڵێت: کۆتایی بەقەیرانی مووچە دێت و پڕۆژەکان لە کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
#کاروان عەلی یاروەیس#، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەڕڵەمانی ئێراق لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: مادەی تایبەت بە پاشەکەوت دەنگی هێنا، بەڵام سەرۆکی پەڕڵەمان زانی سەرۆک فراکسیۆنە سەرەکییەکانی ئیتار ناڕازین، وتی دەنگی نەهێناوە، خستنە دەنگدان و ژماردنی دەنگەکان 30 چرکەی پێ نەچوو.
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی وتیشی: لایەنی کوردستانی هەبوو پێی خۆش نەبوو 15 هەزار مامۆستا و وانەبێژی کەرکووک مووچەکەیان لە هەرێمەوە بخرێتە ئێراق چونکە پێینوابوو لە ڕووی سیاسیەوە لە بەرژەوەندی یەکێتییە.
هۆشداری دەدات لەوەی، ئەگەر کورد خۆی چاک نەکات و یەکگرتوو نەبێت، هەرێم و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دۆخیان خراپتر دەبێت.
لەبرەی دۆخی دارایی هەرێمەوە لە ئاییندەدا دەڵێت: کۆتایی بەقەیرانی مووچە دێت و پڕۆژەکان لە کوردستان دەستپێدەکاتەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 594 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !