سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی، ناوەرۆکی ئەو کۆبوونەوە ئەمنییەی ئاشکراکرد، کە #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەکانی حیزبەکەی ئەنجامدا.
بەپێی سەرچاوەکە، کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی حیزبەکەی، بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی حکومەتی ئێراق و ئێرانە بۆ داخستنی بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوە ئەمنییەکەی سەرۆکی یەکێتی و بەرپرسانی ئەمنی حیزبەکە، تاوتوێی دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کراوە، چونکە فشارێکی زۆر لەسەر بەرپرسانی ئەو حیزبە هەیە ڕێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێبکرێت.
لەبارەی چۆنییەتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و ڕۆڵی هێزەکانی یەکێتی لەو پرسەدا، سەرچاوەکە باسی لەوە کرد، بازنەی گفتوگۆکان بە داخراوی ماوەتەوە، بەو هۆیەوە وردەکارییەکەی تا ئێستا ڕێکەوتی #16-06-2023# ڕوون نەبووەتەوە و بە نهێنی هێڵدراوەتەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 417 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !