پەڕڵەمانتارێکی یەکێتی ڕایگەیاند، کورد خۆی چاک نەکات و یەکگرتوو نەبێ هەرێم و ناوچە کوردستانیە دابرێنراوەکان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دۆخیان خراپتر دەبێت.
#کاروان عەلی یاروەیس#، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی ئێراق ئاماژەی بەوەکرد:” لایەنی کوردستانی هەبوو پێی خۆش نەبوو 15 هەزار مامۆستا و وانەبێژی کەرکووک مووچەکەیان لە هەرێمەوە بخرێتە ئێراق چونکە پێانوابوو لەرووی سیاسیەوە لەبەرژەوەندی یەکێتییە “.
ئەوەشی خستەڕوو:” مادەی تایبەت بە پاشکەوت دەنگی هێنا بەڵام سەرۆکی پەڕڵەمان زانی سەرۆک فراکسیۆنە سەرەکییەکانی ئیتر ناڕازین وتی دەنگی نەهێناوە “.
وتیشی:” ڕەتمانکردەوە ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم بخرێتە سەر وەزارەتی گواستنەوەی ئێراق “. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 812 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !