بابەت: وەرزشی
=KTML_Bold=دهۆک ئەم دۆخە تێدەپەڕێنێت=KTML_End=
تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشیی دهۆک# ئەم وەرزە لە کۆی ئەنجامدانی 32 یاریی خولەکە خاوەنی 45 خاڵە و لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی یانەکان دێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی هەولێر کە پلەکانی حەوتەم و هەشتەمیان گرتییە، دهۆک لە دواین یاریی خولی نایابی یانەکانی ئێراقی لەبەرامبەر نەجەف لەسەر یاریگای خۆی تووشی شکستێکی چاوەڕوان نەکراو بوو بە ئەنجامی (4-2) گۆڵ، هەر چەندە دهۆکییەکان ئاستیدان جێگیر نییە، بەڵام ئەم بارودۆخە بە ئاسایی دەزانن و بەڵێنی چارەسەرکردنی دەدەن، لەم بارەشەوە کاوە ئیبراهیم ڕاهێنەری گۆڵپارێز لە یانەی دهۆک بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی ئەم بارودۆخە ئاساییە و تێیدەپەڕێنین، چونکە هەموو تیپێک باش و خراپ دەبێت ئاستی، هەموو تیپێک دووچاری هەندێک بارودۆخ دەبێت، ئێمەش دەتوانین چارەسەری گونجاو بدۆزینەوە، لەبارەی ماندووی تیپەکە کاوە گوتی تیپەکەی ئێمە لە وەرزی ڕابردوو لە یاری پلەی ئۆف تاکوو ئێستا بەردەوامین لە مەشق هیچ پشوویەکی وەرنەگرتییە، وە کۆتایی یارییش تیپەکەی ئێمە بە هەڵەی تاکە کەسی دۆڕاِوین و ئەو هەڵە تاکە کەسیانە بەرۆکی گرتوینە، بەڵام گرنگ ئەوەیە یانەی دهۆک ناێتە خوارەوە لە خولی نایابی ئێراقی دەمێنێتەوە و هەوڵیش دەدەین تیپەکە بگەڕێنینەوە دۆخە باشەکەی جاران.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 569 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !