بەگوێرەی توێژینەوەکانی پزیشکان و زانایانی بەریتانی، کە ماوەی هەشت ساڵ درێژەی کێشا، پزیشکان بۆیان دەرکەوت، هەبوونی پەیوەندیی سێکسیی پیاوان لە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات دوور دەخاتەوە.
واتە ئەو پیاوانەی لە ڕووی سێکسییەوە بە وزەتر و چالاکترن، ئەگەری کەمە تووشی ئەم نەخۆشییە ببن، بەپێچەوانەوە ئەگەر پەیوەندیی سێکسییان نەبێت، یاخود کەم بێت و وەکوو پێویست نەبێت، ئەگەری زیاترە تووشی نەخۆشییەکانی پڕۆستات ببن.
پزیشکان جەخت دەکەنەوە، پەیوەندیی سێکسیی بێ سنووری پیاوان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی زیاد دەکات و ئەمەش ڕاستۆخۆ کاریگەریی هەیە لەسەر تووشبوون بە شێرپەنجە، یاخود نەخۆشییەکانی پڕۆستات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 363 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !