ئەگەر نەتبوو خەمەکت هەیە، ئەگەر هەتبوو هەزار خەمت هەیه
ئەوە پەند و ئەزموون و دونیادیدەیی پێشینانە، هەبوونی و نەبوونی کراوە بە بنەمای سەرەکی ئەو ئیدیۆمە، بۆ نموونە مرۆڤ هەر شتێکی هەبێت چ زەوی و زار یان مەڕوماڵات یان منداڵ و کەسوکار و تاد، دەبێت خەمی هەموو ئەمانە بخۆیت لە کێڵان و جووتکردن و تۆوکردن و دروێنەکردنی، بۆ مەڕوماڵات و پێداویستییەکانی و ئەرکی بەخێوکردنی منداڵ و خزمایەتی کەسوکاریش هەر مەپرسە، بەڵام ئەگەر ئەمانەت نەبوو ئەوا تەنیا خەمی نەبوونیان دەخۆیت بۆیە ئەوە بووە بە ئیدیۆم و وتراوە: ئەگەر نەتبوو خەمەکت هەیە، ئەگەر هەتبوو هەزار خەمت هەیه.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 420 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !