حەیای بووە حەیای پیاز فرۆشی
پیاز بەرهەمێکی ڕووەکییە، مرۆڤ لە کۆنەوە وەکوو خۆراک خواردوویەتی شیرین و تون و تیژی هەیە، کاتێک پێ دەگات لە کێڵگە هەڵدەگیرێتەوە و دەخرێتە ناو گونیە و تۆڕەوە، ئەگەر زوو ساغ نەکرێتەوە ئەوا زوو دەگەنێت (بۆگەنی) کێشەکەشی وردەوردە کەم دەکات، ئەو کەسەی بۆ کاسبی و بژێوی مامەڵەی پێوە بکات ئەگەر زوو نەیفرۆشێت ئەوا زیانێکی گەورەی ئابووری بەردەکەوێت و دێتە سەر ساجی عەلی لە نەوەدەکانی سەدەی بیستەم لە شارەدێی #تەقتەق# فرۆشیارێکی پیاز (60) شەست هەزار دیناری چاپی سوێسری زیان بەرکەوت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێک کە لە کارێکدا زیانێکی گەورەی بەر بکەوێت دەوترێت: حەیای بووە حەیای پیاز فرۆشی.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 273 gånger