#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# نامەیەکی ئاڕاستەی محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کردووە و داوای ڕوونکردنەوەی لێکردووە.
نامەکەی بافڵ تاڵەبانی تایبەت بووە بە گرێبەستی نێوان حکومەتی ئێراق و حکومەتی قەتەر، کە هەفتەی ڕابردوو لە بارەی گازی سرووشتی واژوویان کرد.
بافڵ تاڵەبانی لە نامەکەیدا، داوای لە محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیران کردووە، ڕوونکردنەوەی لە بارەی ئەو گرێبەستە پێبدەن، بەتایبەتی ئەو بەشەی تایبەتە بە کێڵگە گازییەکانی سنووری یەکێتی نیشتمانی.
بافڵ تاڵەبانی لەوە نیگەرانە، کە ئاگاداری ناوەرۆکی گرێبەستەکە نین و تەنانەت بۆ کاتی واژووکردنی گرێبەستەکەش، تەنیا #نێچیرڤان بارزانی# وەک سەرۆکی هەرێم بانگهێشتکراوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 405 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !