بە باوەڕی دەروونناسان و شارەزایانی بواری پەروەردەی منداڵ، یەکێک لە هۆکارەکانی زۆر قسەکردنی منداڵ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییەی کە مێشکی منداڵ توانای ئەوەی نییە لە بێدەنگیدا تێفکرێت و لەگەڵ خۆیدا بدوێ و قسە بکات. زۆربەی گەورەساڵان لەگەڵ خۆیاندا گفتوگۆیەکی دەروونییان هەیە، بەڵام بەپێچەوانەوە منداڵ ئەم گفتوگۆیە بە دەنگی بەرز لەگەڵ خۆی و خێزانەکەی و هاوڕێیەکان و کەرەستەکانی یاریکردن دەکات.
منداڵ سەرەتا بە پرسیارکردن قسەکەی دەست پێ دەکات، پاشان ئاڕاستەی قسەکانی دەگۆڕێت. دەروونناسان پێیان وایە، منداڵێکی چوار ساڵان بە لانی کەمەوە ڕۆژانە 400 پرسیار دەکات. منداڵەکان زەینێکی پڕ لە پرسیاریان هەیە و بەردەوام بۆ وەڵامی پرسیارەکانیان دەگەڕێن و قسەی زۆر دەکەن. پێویستە خێزانەکان ئەم حاڵەتە بە ئاسایی وەربگرن و بە تاقەتەوە گوێبیستی منداڵەکەیان بن و بەگوێرەی تەمەنی منداڵ وەڵامێکی گونجاو بۆ پرسیارەکانیان بدەنەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 418 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !