شەترەنجی خانزاد پەرە بەتوانای یاریزانەکانی دەدات
دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد بە مەبەستی بەهێزکردنی ئاستی توانای یاریزانی یانەکەی بۆ بەشداری کردن لەپاڵەوانێتییەکانی داهاتووی تیپەکەی، دوو ڕاهێنەری بەتوانای لەدەرەوەی ئێراق هێناوە بۆ ئەوەی ئاستی یاریزانانی بەرز بکاتەوە، هەردوو ڕاهێنەران (مانوێل ئاڤتیسیان) لە وڵاتی ئەرمینیا کە ئێستا یەکێک لە ڕاهێنەرە بەتواناکانە لەسەر ئاستی جیهان ماوەی زیاتر لە 17 ساڵە لە وڵاتی ئێران ڕاهێنەرە وچەندین ماستەر و گڕاندماستەری درووست کردووە لەگەڵ ڕاهێنەری سووری تەلال زەعیم کە ئەویش چەندین یاریزانی بەتوانای ئاست بەرزی درووست کردووە، خولەکانی یانەی شەترەنجی خانزاد بە مەبەستی بەهێزکردنی ئاستی یاریزانان و بەرزکردنەوەی تواناکانیانە بۆ ئاستێکی باشتر کە زیاتر لە 80 یاریزان و فێرخواز لە گشت ئاستەکانی تەمەن و مامۆستا و ڕاهێنەرانی خانزاد لەم خولە بەشدارن و ئەم خولەش تاکوو کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، یانەی شەترەنجی خانزاد یەکێک لە یانە بەهێزەکانی سەر ئاستی کوردستان و ئێراقە و خاوەنی چەندین یاریزان و ئەستێرەی بەتوانایە لەم یارییە، کارگێڕی یانەکە بەهێزیان دەکات بۆ ئەوەی بتوانن باشترین ئەنجام لەسەر ئاستی کوردستان و ئێراق و جیهانیش بەدەست بهێنن، لە هەمان کاتیشدا بۆ داهاتووش دەیانەوێ کەڵک لە ڕاهێنەر و مامۆستاکانی یانەکە ببینن، یانەکە بەردەوام خول و پاڵەوانێتی هەیە بۆ ئەوەی ئاستی یاریزانەکانی بەردەوام لە بەرز بوونەوە بێت.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 335 gånger