لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندرووستی بۆ شار و شارۆچکەکان، بڕیاردرا بە گوژمەی نزیکەی سێ ملیار دینار ئامێری پزیشکی بۆ دوو نەخۆشخانەی #هەڵەبجە# دابین بکرێت.
#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی دوو ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی ئامێری MRI بۆ سەنتەری تیشکی شەهید محەمەد حەمەئەمین و ئامێری CT Scan بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.
ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندرووستیی هەڵەبجە بۆ هەردوو نەخۆشخانەکە خەرج دەکرێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 562 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !