هەنگوینی کریڤۆک، یان شەپەتووک، یان شەمەتڕێنە، جۆرە هەنگوینێکی تایبەتە، تاموچێژی جیاوازی هەیە، بەهۆی ئەوەی هەنگەکە کێوییە و شێوە و قەبارەی لە هەنگی ئاسایی جیاوازە، کە ساڵانە نرخی زۆر بەزر بوو، بەڵام ئەمساڵ 2023 بەهۆی زۆریی بەرهەمەکەوە، نرخی دابەزیوە.
محەمەد سەعید مزووری، بازرگانی هەنگوینە، ئاماژە بەوە دەدات، ئەمساڵ بەرهەمی هەنگوینی کریڤۆک لە چاو ساڵانی ڕابردوو زۆر بووە، بۆیە نرخەکەی بۆ 140 هەزار دینار دابەزیوە.
بەرهەمی ئەم جۆرە هەنگە، لە باشووری کوردستان، زیاتر لە #هەورامان# و بناری قەندیل زۆرە، لە ڕۆژهەڵاتیش لە شاری سەردەشتدا هەیە: ”ئەو هەنگوینە مێشەکەی کێوییە و هەرگیز ماڵی ناکرێت، ڕەنگ و قەبارەی جیاوازە، بۆیە تامەکەشی زۆر لە هەنگوینی ئاسایی جیاوازە و وەک نەستەلە وایە، شەمەکەشی هاوشێوەی کاخەزە و لە دەمدا دەتوێتەوە، بە هەنگوینی کریڤۆک، یان شەپەتووک یانیش شەمەتڕێنە ناسراوە.“
ئەو بازرگانەی هەنگوین ئەوە دەخاتەڕوو، کە پار ئەو هەنگوینە بە هەموو کوردستان تەنیا سێ بۆ چوار کیلۆی هەبوو، بەڵام دەڵێت: ”ئەمساڵ نزیکەی 60 بۆ 70 کیلۆم کڕیوە، پار کیلۆی بە 200 هەزار دینار بەسەرەوە بوو، ئەمساڵ بە 140 هەزار دینارە.“ [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 305 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !