تەنیا لە سنووری لقی یەکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، 600 کەس سیڤی خۆیان بۆ کاندید بوون بۆ پەڕڵەمانی کوردستان پێشکەش بە حیزبەکەیان کردووە.
لە ئێستادا پارتی دیموکراتی کوردستان سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکانی حیزبەکەیەتی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمان کوردستان. بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم ئۆرگانەکانی حیزبەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە کادیرەکانیان سیڤی بنێرن بۆ کاندید بوون بۆ پەڕڵەمانی کوردستان.
تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان دیاری نەکراوە. بەڵام دادگای فیدڕاڵی ئێراق، درێژکردنەوەی تەمەنی یاسایی پەڕڵەمانی کوردستانی هەڵوەشاندووەتەوە و لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە بۆشایی یاساییدایە.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان خاوەنی 45 کورسی پەڕڵەمانی بوو، لە ئێستاشدا کە ئامادەکاری دەکات بۆ یەکلایی کردنەوەی لیستی کاندیدانی حیزبەکەی ژمارەیەکی زۆر لە کادیرانی ئەو حیزبە سیڤی خۆیان پێشکەش بە ئۆڕگانە فەڕمییەکانی حیزبەکەیەوە کردووە.
پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان دەتوانێت لیستێکی 100 کەسی پێشکەش بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق بکات. ئەوە لە کاتێکدایە تەنیا لە سنووری لقی یەکی #دهۆک#ی پارتی دیموکراتی کوردستان 600 کەس سیڤی خۆیان ناردووە بۆ ئەو حیزبە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 343 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !