بە کیسۆکیان وت: شین خۆشە یان شایی، وتی: لەکامیان هێسک زۆر بێت.
کیسۆک یان کسۆک: مەبەست لە توتکە سەگە (فەرهەنگی خاڵ) شین: ماتەم بۆ مردنی کەسێک دەگێڕیت. هێسک: ئێسک یان ئێسقان. واتە: بە توتکە سەگیان وت: ماتەم خۆشە یان شایی و لۆغان، وتی: کامیان چەور بێت، پەندەکە مەبەستی لە کەسی کاسەلێس و چڵکاوخۆرە، لەکوێوە نان و سامانی بەلاشەی دەست کەوێ ڕوو لەوێ دەکات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 716 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !