تاڕادەیەک تورکیا و ئێراق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی سەرەتایی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئێستا بەربەستی بەردەم ئەو پڕۆسەیە لایەنی ئێرانییە.
لە ئەنجامی گفتوگۆکانی دوو هەفتەی ڕابردووی نێوان لایەنی تورکی و ئێراقی، بەغدا و ئەنقەرە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی سەرەتایی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
هەردوولا ئامادەکاریشیان کردووە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و لەسەر ئەوەش یەکللابوونەتەوە، کە بەغدا و ئەنقەرە سەرپەرشتی دەرهێنان و هەناردەی نەوت بکەن بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوانیان واژوو دەکرێت.
ئێستا ڕێگری گەورەی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لایەنی ئێرانییە، کە نایەوێت وەک پێشوو تورکیا سوودمەندی گەورە و یەکەم بێت لە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 390 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !