بە مەبەستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی #کەرکووک#، #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی #05-07-2023# بەڕێوەچوو، تیشک خرایەسەر کێشەی زەوی و زاری جوتیارانی کورد و تورکمان و دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لەلایەن سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوە، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند؛ پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکووک یەک بخرێت و جەختیشی کردەوە؛ هاوکار و پشتیووانی هەوڵەکان دەبێت و هەرچی پێویست بێت بۆ گەڕاندنەوەی مافی جوتیاران جێبەجێی دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەیدا بە گرنگی خستنەوەسەرپێی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوور و سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیشی ڕاسپارد لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان کۆببێتەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 332 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !